هەواڵ

دەشە کەریم.. مەرجی هاوسەرگیریکردنی ئاشکرا دەکات

09:13 - 09/08/2019 713 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

خانمە پێشکەشکار دەشە کەریم دەڵێت: لە ئێستادا هیچ کەسێک لە ژیانیدا نییەو مەرجەکانی بۆ هاوسەرگیریش دەخاتەڕوو، مژدەش بە بینەرانی دەدات بەم زووانە لەسەر شاشە دەردەکەوێتەوە.
دەشە کەریم بە “زەمەن”ی وت: “بەم زووانە لەسەر شاشە دەردەکەومەوە بیری بینەرەکانم و سەرشاشە دەکەم، ئەمجارە بە شێوازێکی تر من دەبینن”.

ئەو لە ماوەی ڕابردوودا ڕێستۆرانتێکی داناو دەڵێت: دڵخۆشە توانیویەتی هەلی کار بۆ کۆمەڵێک گەنج دیاریبکات، ئەو ئەگەرچی ئێستا خاوەنی ڕێستۆرانتە، بەڵام بە وتەی خۆی کێشی دابەزیوەو ئێستا ماندووترە.


ئەو وتی: “بۆ هاوسەرگیری مەرجی ئەوەم نییە شانی ئاوا بێت و باڵی ئاوا بێت گرنگە حورمەتت بگرێت و لێت تێبگات و بزانێت خەونت چییەو ڕێگری لە ژیانت نەکات و منیش هەوڵدەدەم ئارامی ماڵەکەم پێش هەموو شتێک بێت”.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن