هەواڵ

تا دەتوانی ئاو بخۆرەوە

11:28 - 07/08/2019 126 جار خوێندراوەتەوە

فێنک ئەنوەر

ئەگەر بزانی ئاو بێجگە لە شکاندنی تینوێتیی چەندە بەسوودە بۆ لەش، ئەوا هەموو رۆژێک لەو بڕە زیاتر دەخۆیتەوە کە ئێستا بێ ئەوەی ئەم سوودانەت بیستبێ دەیخۆیتەوە.

ئێمە لەم نووسینەدا بە کورتی چەند سوودێکی راستەوخۆی ئاو دەخەینە بەرچاوت کە ئەگەر رۆژانە بڕێکی زۆر ئاو بخۆیتەوە، ئەوا تەندروستیت بەڕادەیەکی باش پارێزراو دەبێ.


- ئاو یارمه‌تی کەمکردنەوەی یان نەهێشتنی كێشه‌كانى هه‌رس ده‌دات. یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ى كه‌ نه‌خۆشی گه‌ده‌ و هه‌رسنه‌كردن و گێژبوونیان هه‌یه‌.هه‌روه‌ها توێژه‌ره‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه‌ كه‌ ئاوى سازگار و خاوێن یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ نەهێشتنی نه‌خۆشییه‌كانى زراو و قه‌بزى.


ئاوى خاوێن له‌به‌رئه‌وه‌ى هیچ شه‌كرێكى ده‌ستكردى تێدا نییه‌، ته‌ندروستره‌و به‌سووده‌ بۆ زیادكردنى ماده‌ كانزاییه‌كانی لەش وه‌ك مه‌گنیسیۆم كه‌ یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ هێشتنه‌وه‌ى له‌شمان به‌ ته‌ندروستى.


- ئاو كۆنتڕۆڵى شه‌كرى خوێن دەکات، به‌پێى توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكیی دەرکەوتووە خواردنه‌وه‌ى ئاو بەبڕێکی زۆر، هۆكارى دابه‌زینى جۆره‌كانى شه‌كره‌یه‌ له‌ خوێندا كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ كۆنتڕۆڵكردنى شه‌كره‌ى خوێن. هەروەها هەبوونی بیكاربۆنات به‌وه‌ ناسراوه‌ كه‌ له‌ له‌شدا جۆره‌كانى كلوكۆز ڕێك ده‌خات.


- خواردنه‌وه‌ى 8 په‌رداخ ئاو له‌ ڕۆژێكدا، ده‌توانێ هه‌ستى تێربوون له‌ مرۆڤدا زیاد بكات و جەستە به‌ ته‌ندروستىیەکی باشەوە بیهێڵێته‌وه‌ هەروەها دەبێتە هۆی به‌هێزبوونى مێشك و رادەی زیره‌كى زیاد دەکات.


له‌به‌رئه‌وه‌ى 80%ى مێشكى مرۆڤ پێكهاتووه‌ له‌ ئاو، بۆیه‌ پێویستییه‌كى زۆرى به‌ ئاو هه‌یه‌ و ئاستى زیره‌كى و بیرتیژى زیاد ده‌كات.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن