هەواڵ

“گۆران” لەگەڵ ڕەشەباکەی سلێمانیدا ون دەبێ!

10:34 - 07/08/2019 166 جار خوێندراوەتەوە

 

بڕیاربوو سەرەتای وەرزی پاییز، دەستپێکی وەرزی پاییزو ڕەشەبا، پەیکەرێکی “گۆران”ی شاعیر بە بەرزی 8 مەتر لە شوێنێکی ستراتیژیی شاری سلێمانی دابنرێت. لەگەڵ ئەوەی ماکێت و نموونەی پەیکەرەکە تەواو بووە، بەڵام پەیکەرسازەکە دەڵێت: “بیرۆکەی دروستکردنی پەیکەری “گۆران” بە کوالێتییەکی بەرزو ماددەی بڕۆنزو بەبەرزی ٨ مەتر، بۆ ساڵی ٢٠١٢  دەگەڕێتەوە. سەرەتا من ویستم پەیکەرەکە، قەبارەکەی سروشتی بێت. هێندەی باڵای مرۆڤێک بێت، بەڵام دوای گفتوگۆکردن گەیشتینە ئەو بڕوایەی کە بە بەرزی ٨ مەتر دروستی بکەم و کۆتایی وەرزی هاوین و سەرەتای پایزی ئەمساڵ، پەیکەرەکە دابنرێت. بەڵام بەداخەوە تا ئێستا بیرۆکەکە نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، رەنگە پەیکەرەکە دروستیش نەکرێت.!”.


لە لاپەڕە ٤ی ئەم ژمارەیەی “کولتووری زەمەن”، گفتوگۆیەکی تایبەت، لەسەر گرفتەکانی هونەریی پەیکەرسازیی لە کوردستان‌و هۆکاری دروستنەکردنی پەیکەرەکەی “گۆران” بڵاوکراوەتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن