هەواڵ

دوو شیعری نوێی جەمال شارباژێڕیی

07:33 - 06/08/2019 45 جار خوێندراوەتەوە


تیروپشک 
گەر سەرپشکم کەن
بەڵێ سەرپشک
لەنێوانی تۆ و
شاجوانەکانی
ھەموو جیھاندا
بە تیروپشک.
*****
سوێند بە چاوی تۆ و
سەرچاوەی کانیی و
رووبارەکانی
گشت شارباژێرم
ئەوا بەبێ شک
تۆ تەنھا ھەر تۆ
ھەڵدەبژێرم
ئەوەکانی دی
دەبن بە خوشک.
24/6/2019

تۆ... بەس تۆ
كەس وەکو من 
نابێ کە بێ تۆ من بێت
تۆش مەھێڵە 
ئەم ئەشقە پاکە، ون بێت.
*****
وا گوتمەوە
ھەروەکو چۆن
گوتیشم
نازانم چۆن ئاشقت بووم و
ھاتیتە تووشم
تا ببیتە خەون و پەرۆ شیم بۆت
بۆ ئێستا و 
داھاتووشم. 
*****
بەنازەکەم
ھاوسۆز و ڕاز و
ھاونیازەکەم
دەزانیت كێ و
 بۆ کێ
پێلووی نیگا و
سەرنجەکانی لە ئاستی
بە ئاستەم 
ناترۆکێ !
خۆی داوەتە دەست تۆ
بەس تۆ
سرپە و ترپە ی
ناسکی و تەسکینیی
گرتە ئەستۆ
بۆ ھەمیشە
ئەشکی لێ دەتکێ!!؟
منم تەنیا من بۆ تۆ
وەک خولیاو پیشە
لە دەریای خەیاڵا
بۆت خنکاوە و
دەخنکێ!
14/6/2019

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن