عەلی حەمەساڵح: خۆزگە بەختیار عەلی تەنها رۆمانی دەنووسی
08:23 - 02/08/2019
2818 جار خوێندراوەتەوە
"زەمەن"
دوو خولە ئەندامی پەرلەمانەو پێشی ئاساییە ئەگەر تا چەند خولێکی دیکە هەر پەرلەمانتار بێت، عەلی حەمە ساڵح، لەم دیدارە تایبەتەی “زەمەن” دا، هەندێک نهێنی تایبەتی ژیانی رۆژانەی خۆی ئاشکرا دەکات، رەنگە خەڵکانێک تەنها وەک سیاسیی ئەو بناسن، بەڵام خۆی دەڵێت: شیعریشم نووسیوە و لە پێشبڕکێی چیرۆکیشدا خەڵاتی یەکەمم وەرگرتووە.
* پێناچێت قۆناغی گەنجێتیت ئاسایی گوزەراندبێت، چونکە هێشتا گەنجیت و زووش کەوتیتە نێو دنیای سیاسەت و ململانێوە؟
- راسته، من له ١٨ ساڵییه‌وه بۆ خوێندن هاتمه هه‌ولێر، له ٢٠ ساڵیی ته‌مه‌نمه‌وه له رۆژنامه‌ی هاوڵاتی ده‌ستمکرد به کاری رۆژنامه‌وانی، چوار ساڵی زانکۆش له به‌شی ناوخۆیی بووم، ره‌نگه ئه‌و چوار ساڵه زۆرترین تێکه‌ڵاوی بێت بۆمن، گه‌نجێتیم زیاتر به ململانێ و سه‌رکێشیی به‌ڕێکردووه. له ته‌مه‌نی ٢٧ ساڵی، بووم به رێکخه‌ری ژوور‌و ئه‌ندامی جڤات و له ٢٩ ساڵی تا ئێستا ئه‌ندامی جڤاتم، بۆیه زۆرتر له ململانێ و کاری رۆژنامه‌وانی و سیاسه‌تدا بووه ته‌مه‌نی گه‌نجیم..
* خەڵک نازناوی کۆمپیوتەریان پێ بەخشیت، تۆ چیت بەخشی بە خەڵک؟
- پێیان دەگوتم تو حاسیبەیت، ئه‌وه له بوونی متمانه‌ی خه‌ڵکه‌وه بووه، به‌رامبه‌ر ئه‌و متمانه زۆره‌ی خه‌ڵک زۆر هه‌وڵمدا له دژایه‌تیی گه‌نده‌ڵی، زۆر خۆم ماندوو کرد به دوای به‌ڵگه‌و داتادا، زۆر دۆسیه‌م له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵیی به‌رپرسانی باڵا برده دادگا، هه‌وڵماندا هۆشیاریی دروست بکه‌ین، هه‌رچه‌نده تاوه‌کو ئێستا ئه‌نجام وه‌کو پێویست نییه، هیوادارم ئه‌م فرسه‌ته‌ی ماوه به ده‌ستمانه‌وه هه‌ندێک کاری باش بکه‌ین.
* جا ده‌کرێت؟
- بڕیاره چه‌ند کارێکی گرنگ بکرێت، له‌وانه یاسای چاکسازی و رێکخستنی داهاتی ناوخۆ‌و دروستکردنی سندووقی داهاتی نه‌وت، ئێمه‌ش چه‌ندین فایلی گه‌نده‌ڵیمان بۆ کابینه‌ی نوێ ئاماده‌کردوه.
* دوو خولە پەرلەمانتاریت، ئایا پەرلەمانتاریی ھێندە خۆشە دەستبەرداری نابیت؟
- من ئه‌گه‌ر هه‌ر پۆستێکی حکومهتیشم پێبدرێت نایکه‌م، توانایه‌کی باشم هه‌یه بۆ چاودێریی و به‌دواداچوون، که به‌شێکی گرنگی کاری په‌رله‌مانییه
خۆهه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌شم له‌سه‌ر پێشنیازی کۆمه‌ڵێک هاوڕێ بوو، پێیانوا بوو ده‌توانین له‌م خوله‌ی په‌رله‌مان هه‌ندێک کاری گرنگ بکه‌ین.
به‌ده‌ر له خۆم، به‌ڵام ئه‌و بیرۆکه هه‌ڵه‌یه بڵێیت: نابێت په‌رله‌مانتار دوو خول یان زیاتر بمێنێته‌وه، له هه‌ندێک وڵات په‌رله‌مانتار چوار خول و پێنج خول ده‌مێنێته‌وه، په‌رله‌مانتارێک ئه‌زموون و توانای کاری هه‌بێت و بزانیت ده‌توانێت خزمه‌ت بکات، بۆ نه‌مێنێته‌وه؟
* ئەبوبەکر ھەڵەدنی لە دیدارێکی زەمەن دا وتی لایەنگری فرەژنیم بۆچوونی تۆ چییە لەمبارەوە؟
- ئه‌مه کێشەیە، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ئایینی ئیسلامه‌وه هه‌یه بابه‌تێکی رێز لێ گیراوه، ده‌بێت واقیعی کۆمه‌ڵگاش ره‌چاو بکرێت، ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به خۆمه‌وه هه‌یه له‌گه‌ڵی نیم، بیانووه‌که‌ش لاوازه، ده‌ڵێن: ژماره‌ی ئه‌و ژنانه‌ی ده‌چنه ته‌مه‌نه‌وه زۆرن و بۆ هاوسه‌رگیری نه‌که‌ن؟ که بریاری ژنی دووه‌م یان زیاتر ده‌ده‌ن به دوای کچێکی گه‌نجدا ده‌گه‌ڕێن .
* چەند جار لە عەشقدا دڵت شکاوە؟
- جگه له خێزانەکەم به هیچ کچێکم نه‌وتووه خۆشم ده‌وێیت، بۆیه دڵم نه‌شکاوه، که‌سیش به منی نه‌وتووه.
* تا چەند لەنێو ماڵەکەتدا گرنگیی بە گوڵ و کتێب و موزیک دەدەیت؟
- گوڵ و کتێب زۆر، مۆسیقا که‌متر، چونکه له هیچ ئامێرێک نازانم، زۆر حه‌زم له سهنتوورو پیانۆیه، به‌ڵام فێر نه‌بووم.
* لە کەشی خێزانی‌دا چ شتێ دڵخۆش و چی نیگەرانت دەکات؟
- خێزانه‌که‌م زۆر هاوکارمه، زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌رکی ماڵ و ئیداره‌ی ماڵ و منداڵی خستووه‌ته ئه‌ستۆی خۆی، تێگەیشتنێکی زۆر باشی بۆ واقیعی ژیانی من هه‌یه، منداڵه‌کانیشم زیره‌ک و وریان، ئه‌مه‌ش جێی دڵخۆشییه.
* چه‌ند منداڵت هه‌یه‌و ناویان چییه‌و ته‌مه‌نیان چه‌نده؟
- راڤین ١٠ ساڵ، رۆڤان ٧ ساڵ و رێما 3 ساڵ.
* لەگەڵ خوێندنەوە نێوانت چۆنەو بە چ نووسەرێکی کورد سەرسامیت؟
- جاران زۆر باشتر، ئێستا که‌متر له بواری دارایی گشتیی و ئابووریی نه‌وتدا ده‌خوێنمه‌وه، هه‌ستده‌که‌م له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیات خه‌ریکه دوور ده‌که‌ومه‌وه، من به‌کالۆریۆسم له ئه‌ده‌بی کوردی‌دا هه‌یه‌و بهکالۆریۆسێکیشم له دارایی و بانک، دوو بواری جیاوازم تێکه‌ڵکردووه‌و هه‌ردووکیشیانم به حه‌زی خۆم خوێندووه.
له ئه‌ده‌بی نوێ‌دا سه‌رسامم به رۆمانه‌کانی به‌ختیار عه‌لی، له ئێواره‌ی په‌روانه‌و دواهه‌مین هه‌ناری دونیا‌و شاری مۆسیقاره سپییه‌کانه‌وه تا ئه‌مڕۆ، خۆزگه به‌ختیار عه‌لی ته‌نیا رۆمانی ده‌نووسی.
* تا ئێستا ھەوڵی شیعرنووسینت داوە؟
- چه‌ندین جار شیعرم نووسیوه ته‌نیا بۆ خێزانم ناردووه، جارێکیش پێموابێت ٢٠٠٥ بوو، چیرۆکێکم نووسی له پێشبڕکێی یه‌کێتی نووسه‌رانی کورد به‌شداریم پێکردو خه‌ڵاتی ٢٥٠ دۆلارم وه‌رگرت و بە پارەکەی کۆمپیوته‌رم پێ کڕی.
* بیر لە ژنی دووەم ناکەیتەوە؟
- نا... هه‌رگیز بیرم لێ نه‌کردووه‌ته‌وه، چه‌ند جارێکیش دۆست و هاوڕێ هه‌بوون بیری وایان هه‌بووه، هه‌وڵی پهشیمانکردنەوهم داون، پێموانییه له‌م واقیعه‌دا ئاسوودەیی بهێنێت.
* ئامادەیت سەروەت و سەرمانەکەت بۆ زەمەن ئاشکرا بکەیت؟
- من سامانی خۆم بۆ نه‌زاهه‌ش ئاشکرا کردووه هه‌موو ساڵێک، خانوویه‌کمان هه‌بوو له گه‌ڕه‌کی فه‌رمانبه‌رانی هه‌ولێر، فرۆشتمانو هه‌ندێک پاره‌ی ترمان خسته سه‌ری خانوویه‌کمان به ١٥ ده‌فته‌ر کڕی هه‌ر له هه‌ولێر، ئه‌مه چوار ساڵ پێش ئێستا، تا ئێستاش چوار ده‌فته‌ر له‌سه‌ری قه‌رزارین، ئۆتۆمبیلێکی جۆری هۆندای سهنتراشمان هه‌یه.