65 کوردستان

پەرلەمانتارێک كێشەی مووچە چارەسەربووە و هەناردەی نەوت دەستپێدەكاتەوە

07:33 - 19/07/2025

زەمەن پرێس:
هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، كێشەی مووچە چارەسەربووە و دەنێردرێت و هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە.
سەرۆکی فراکسیۆنى یەکێتى روونیکردەوە، لەسەر پرسی داهاتی نانەوتی رێككەوتن كراوە كە مانگانە هەرێم 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ رادەستی بەغداد بكات و هەناردەی نەوت دەستپێدەكاتەوە و 50 هەزار بەرمیل نەوت وەك بەرهەمی ناوخۆ بۆ هەرێم دانراوە.
هەرێم کەمال ئاغا ئاماژەى بەوەشکرد، بەپێی یاسای بودجە 16 دۆلار دیاریكراوە وەكو كرێی كۆمپانیا نەوتییەكان كە لە هەرێم كاردەكەن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن