53 کوردستان

سۆران: عومەر: لەسەر سیاسەت و ئۆپۆزسیۆنی بوونی کۆمەڵ بەشداری کۆنگرەم نەکردوە

07:28 - 19/07/2025

زەمەن پرێس:
سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانى کۆمەڵی دادگەری لەپەرلەمانی عێراق دەڵێت: بەشداری نەکردنم لەکۆنگرەی کۆمەڵی دادگەری هۆکاری بابەتی پەیوەست بە سیاسەت و ئیدارەدانی کۆمەڵەوە هەبووە لەسەر ئۆپۆزسیۆن بوون، کێشەی من کەسی نیە.
سۆران عومەر لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردوەتەوە: بەشداری نەکردنم لەکۆنگرەی کۆمەڵی دادگەری هۆکاری بابەتی پەیوەست بە سیاسەت و ئیدارەدانی کۆمەڵەوە هەبووە لەسەر ئۆپۆزسیۆن بوون، کێشەی من کەسی نیە، بەڵکو کێشەم ئەوەیە کەم لایەن هێندەی کۆمەڵ خەڵکی خاوەن باوەڕو بۆ خواسوڵحاوو گیان لەسەر دەستی هەیە بەبێ بەرامبەر ئامادەی گیان بەخشینن بەڵام بەداخەوە ئاستی جەماوەریی کۆمەڵ پاشەکشەی کردووە.
ئاماژەى بەوەشکردوە، رەخنە و نیگەرانیەکانیی بە مامۆستا عەلی باپیرو ئەنجومەنی باڵا وتووە دڵنیابن وەک خۆی دەیڵێت، هیچ کات ئامادە نییە باسی کێشە ناوخۆییەکانیان لەڕاگەیاندن بکات.
پەرلەمانتارەکەی کۆمەڵ دەشڵێت: سەرۆکی کۆمەڵ و ئەندامانی ئەنجومەنی باڵا باش دەزانن لەڕوی مادیەوە چەند ئیغراو ئیمتیازی مادیم لەژێرپێ ناوە، ماوەی ١٢ ساڵیشە بەبێ دابڕان نیوەی موچەکەم داوەتەوە بەکۆمەڵ (جگە لەوەی ٥ مانگ موچەو موڵک و ماڵی گوازراوەو نەگوازراوەم دەستی بەسەردا گیراوە) تەنانەت ئەو شوقەی کەلەبەغدا تێیدا ئەژیم هی کۆمەڵەو مانگی ٣ ملیۆن دینار کرێی شوقەکەیان پێدەدەم.
ناوبراو دوپاتیدەکاتەوە کە ئەو هەمیشە پارەی داوە بەکۆمەڵ بەپارەی پاداشتی کۆتایی خزمەتی خانەنشینیشەوە و دەشڵێت: ئەسڵەن من کێشەی ئەوەم هەبووە کەنابێ بۆ ئیدارەدانی کۆمەڵ پارە لەهیچ لایەک وەربگرن تاکو ئۆپۆزسیۆنێکی دەنگ دلێربن، بەشوێن پلەو پۆستەوە نەبووم بۆیە هیچ کۆنگرەیەکی کۆمەڵ خۆم کاندید نەکردووە.
سەبارەت بە شداری نەکردنى لە کۆنگرەی ئەمجارەى حزبەکەی سۆران عومەر باسی لەوە کردوە،  مامۆستا عەلی باپیر داوای لێکردوە بەشداری بکات و خۆی کاندید بکات بۆ سەرکردایەتی ڕەتیکردەوە، ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵ داوایکرد بۆ ئەنجومەنی نوێنەران خۆی کاندید بکاتەوە ڕەتیکردەوە.
هەر لە نووسینکەدا ئەوەشی نووسیوەت: شانازیش دەکەم کە ١٢ ساڵە بۆ سێ خول دەچێت پەرلەمانتاربووم و نوێنەرایەتی دەنگدەرانم و کۆمەڵم کردووە بەبێ سڵەمینەوە لە فەرمانی گرتن و هەڵگرتنی پارێزبەندی و قەدەغەی سەفەر، خوا پشتیوان بێت لەئێستەو ئایندە هیچ کات پێچەوانەی ڕابردوی خۆم ناکەم و دین و کەرامەتی خۆم نادەم بە سەروەتی هەموو دونیا، هەمیشە لەگەڵ ستەملێکراوم ئەگەر ستەمکار باوکیشم بێت.
لە کۆتایشیدا سۆران عومەر دەڵێت: هیوادارم کۆمەڵ بگەیەننەوە ئاستی ئەو هیوایەی خەڵکی کۆمەڵ و دەنگدەرەکانی بەو حزبەی هەیە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن