كۆمەڵ كۆنگرەكەی دەستپێكرد
12:02 - 19/07/2025
زەمەن - هەولێر
كاتژمێر 10ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەبەشداریی زیاتر لە 900 ئەندام، ئەمڕۆ کۆمەڵى دادگەریى کوردستان لەشاری هەولێر، کۆنگرەى پێنجەم دەبەستێت.
بەپێی زانیاریەكانی "زەمەن" لەناو کۆنگرە سەرۆک و سەرکردایەتى هەڵدەبژیردرێت و لەپاش کۆنگرە ئەنجوومەنی نوێی سەرکردایەتی، مەکتەبى سیاسى هەڵدەبژێرێت.
شوان رابەر ئەندامی كۆنگرە بە "زەمەن"ی وت: ئەگەر یەک كاندید هەبێت بۆ سەرۆکى کۆنگرە، ئەوا پرۆسەى دەنگدان بەشێوەیەکى ئاشکرا بەڕێوەدەچێت و سەرۆک هەڵدەبژیردرێت، بەڵام ئەگەر بەربژێرەکان زیاتربوون، ئەوا دەنگدان بەشێوەیەکى نهێنى بەڕێوەدەچێت.