لەباڵەکەی فاخیرهەریری یەکێک لە کرێکارەکان بەجزمەوە چۆتە ناو حەوزى باڵ خۆشکردنەکە
03:40 - 09/06/2025
زەمەن- هەواڵەکان
ئەمڕۆ دووشەممە، قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت باڵە خۆشەکەی هەریری دادەخات.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “سەرباری ئەوەی کە پابەندی مەرجەکان نەبووە، مۆڵەتی کارکردنی شوێنەکە و کارمەندەکانیان نییە، ئەوەش یەکێکی دیکەیە لەسەرپێچییەکانی شوێنەکە”.
ڕاشیگەیاند، لەکاتی سەردانی لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەرکەوتوە پابەندی هیچ یەکێک لەمەرج و رێنماییەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری نەبووە، بۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی دادەخرێت و خاوەنەکەشی ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکرێتەوە.
ئەندامێکی لیژنەکەش وتی«یەکێک لە کرێکارەکان بە جزمەوە چۆتە ناو حەوزى باڵ خۆشکردنەکە"