چۆن پێشمەرگە بکرێتە سوپایەکی نیشتمانیى؟
08:42 - 23/07/2019
122 جار خوێندراوەتەوە
زەمەن: عه‌مید روكن ئارێز ئه‌نوه‌ر به‌گ
ئەمڕۆ هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو كات زیاتر پێویستى به هێزێكى نیزامیى هاوچه‌رخ هه‌یه كه هاوتابێ له‌گه‌ڵ له‌شكرو سوپاى وڵاتانى پێشكه‌وتوو. هێزێكبێ له ڕووى مه‌شق و ڕاهێنان و زانیارى و زانست و ته‌كنه‌لۆژیاى سه‌ربازییەوە كه‌موكورتى نه‌بێ. بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى گونجاو بۆ به دامهزراوهییكردنى هێزى پێشمه‌رگه، پێویسته ئه‌وه بزانین ئایا گرنگى هێزى سه‌ربازیى له چیدایه.. ئایا ده‌وڵه‌ت پێویست ده‌كات ئه‌و هه‌موو پارەیە لە سوپادا خه‌رج بكات؟
سوپا یان هێزى سه‌ربازیى مه‌به‌ست لێى (ردع)ه واته چاوترساندن كه دۆست و دوژمن حساب بۆ ده‌وڵه‌ت بكات به‌شێوه‌یه‌ك كه دوژمن بیر له په‌لاماردان و ده‌ستدرێژى نه‌كاته‌وه بۆ سه‌ر وڵات، دۆسته‌كان به‌هۆى ئه‌و هێزه‌وه هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ ببه‌ستن.
سوپا‌و هێزى هه‌ر وڵاتێك پارێزهرو به‌رگریكاره له ئاسمان و زه‌وى و ده‌ریادا.
بێجگه له ئه‌ركى به‌رگریكردن، به‌كاردێت له‌كاتى ڕوودانى كاره‌ساتى سروشتى وه‌ك لافاو و بومەلەرزە كاره‌ساتى مرۆیى.
بۆ دامه‌زراندنى سوپا یان هێزى سه‌ربازیى پێویسته ڕه‌چاوى ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه بكرێت:
ژماره‌ى دانیشتوان به‌پێى ستانداردى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ر وڵاتێك ده‌توانێـت له‌كاتى ئاشتیدا 1،5% تا 2%ى دانیشتوان به‌كاربهێنێت وه‌ك هێزى چه‌كدار، له‌كاتى ڕاگه‌یاندنى بارى نائاسایى ئه‌م ڕێژه‌یه به‌رزده‌بێته‌وه بۆ 3%.
بودجه‌و داهاتى ساڵانه‌ى وڵات. سوپا به‌هۆى ئه‌وه‌ى ده‌زگایه‌كى به‌كاربه‌ره و به‌رهه‌مهێنه‌ر نییه، ئه‌ركێكى زۆر ده‌خاته سه‌ر ده‌وڵه‌ت، بۆیه ده‌بێت به وردى ڕه‌چاوى ئه‌م خاڵه بكرێت.
جوگرافیا و سروشتى وڵات. جوگرافیاى وڵات كاریگه‌رى زۆر گه‌وره ده‌كاته سه‌ر دامه‌زراندنى سوپا و دابه‌شكردنى ڕشته سه‌ربازییه‌كان.
له‌م هه‌لومه‌رجه‌ى ئێستادا حكومه‌تى هه‌رێم تەنیا پێویستى بهڕێكخستنهوهى هێزى پێشمه‌رگه‌یه له‌م ڕووانه‌وه:
له‌ڕوى ڕێكخستن و په‌یكه‌ر به‌ندى.
له‌ڕوى مه‌شق و ڕاهێنانى سه‌ربازییه‌وه.
له‌ڕوى هونه‌رى و زانستى سه‌ربازییه‌وه.
له‌ڕوى بایه‌خدان به جۆر و ژماره‌ى هێزه‌وه.
بۆ ڕێكخستنى هێزى پێشمه‌رگه پێویسته یاساى خزمه‌ت و خانه‌نشینى سه‌ربازیى كارابكرێت و كارى پێبكرێت، به‌شێوه‌یه‌ك بگونجێت له‌گه‌ڵ بارودۆخى هه‌رێم دا، به شێوه‌یه‌ك:
كاركردن به خانه‌نشینى ئیجبارى بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه خزمه‌تى پێشمه‌رگایه‌تى و سه‌ربازییان له 21 ساڵ زیاتره‌و ته‌مه‌ن و بارى ته‌ندروستى و ئاستى و خوێندنیان و تواناى جه‌سته‌ییان له‌بارنییه تا خزمه‌ت درێژه پێ بده‌ن، ئه‌ویش به له ١٠٠٪ ى كۆى موچه‌كه‌یان.
كاركردن بهخانهنشینى ئیختیارى بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ئاره‌زوومه‌ندن و ده‌یانه‌وێت خانه‌نشین بكرێن به له 80% كۆى موچه‌كه‌یان به‌بێ ڕه‌چاوكردنى هیچ مه‌رجێك، تەنیا ئه‌وه نه‌بێ كه كۆى خزمه‌تى 15 ساڵ كه‌متر نه‌بێت.
كاركردن به پاداشتى خزمه‌ت بۆ ئهوكهسانهى كه ده‌یانه‌وێت واز له‌كارى سه‌ربازیى و پێشمه‌رگایه‌تى بهێنن كه 5 - 15 ساڵ خزمه‌تیان هه‌یه به‌بڕێك پاره بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت درێژه به‌ژیان بدات و ببێته كه‌سێكى به‌رهه‌مهێن له كۆمه‌ڵگادا.
ئه‌م سێ بڕگه‌یه‌ى سه‌ره‌وه تەنیا یه‌ك جار كارى پێده‌كرێت و كاتى بۆ دیارى ده‌كرێت واته ماوه‌ى داواكردن دیاریكراو ده‌بێت. مووچه‌و پله گۆڕانكارى پێ ناكرێـت تەنیا له‌وكاته‌دا نه‌بێت كه حكومه‌ت به‌یاسا موچه ڕێكده‌خات.
كاركردن به‌یاساى ماف و ئه‌رك كه ده‌بێت هه‌ر ئه‌ندامێكى هێزى پێشمه‌رگه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ركه‌كانیدا مافه‌كانى بۆ ده‌سته‌به‌ر بكرێت و ئه‌و كه‌سه‌ى كه ده‌بێـت به‌پێشمه‌رگه یان سه‌رباز بكرێته كه‌سێكى پیشه‌یى.
ده‌بێت ئه‌وه بكرێت به یاسا له‌ڕێگه‌ى ده‌سته‌به‌ركردنى مووچه‌یه‌كى گونجاو بۆ هه‌موو ئه‌ندامانى هێزى پێشمه‌رگه به‌پێى پله و پایه‌ى سه‌ربازیى، ده‌سته‌به‌ركردنى بیمه‌ى ته‌ندروستى و دابینكردنى یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون، هاوكات به‌خشینیان له باج و ڕسومات و دابین كردنى منحه‌ى دراسى له زانكۆ و قوتابخانه نمونهییهكاندا بۆ منداڵى پێشمه‌رگه به مه‌رجێك له‌سه‌ر حسابى تواناى زانستى بێ، واته كه‌سه‌كه خۆى شیاوى ئه‌و جێگایه بێت، به‌م هه‌نگاوانه پێشمه‌رگایه‌تى یان سه‌ربازیى ده‌بێته پیشه و ژیانێكى شكۆمه‌ند بۆخۆیان و خێزانه‌كانیان دابیندهكرێ.
باردۆخى هه‌رێم و ناوچه‌كه واقیعێكى واى هێناوه‌ته ئاراوه كه هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان به‌شێوه‌یه‌ك دامه‌زراوه كه تێكه‌ڵه‌یه‌كه له دوو شێواز، ئه‌فسه‌ر و پله‌دار و فه‌رمانده دروستبووه كه به‌شێكیان ئه‌و كه‌سانه‌ن ده‌رچووى كۆلێژ و ئه‌كادیمیاى سه‌ربازیین و پله‌ى ئه‌فسه‌رییان به‌ده‌ست هێناوه، به‌شه‌كه‌ى تریان به‌هۆى خه‌باتى پێشمه‌رگایه‌تییه‌وه پله‌ى ئه‌فسه‌ریان پێبه‌خشراوه و هه‌ندێكیان نه‌بێ زۆریان به‌هۆى ئه‌و بارودۆخه‌وه نه‌یانتوانیوه بڕوانامه‌ى خوێندن به‌ده‌ست بهێنن. به‌ڵام ڕۆڵى به‌رچاویان هه‌بووه له پاراستنى ده‌ست كهوتهكانى حكومه‌تدا. بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌م حاڵه‌ته و دامه‌زراندنى سوپایه‌كى مۆدێرن ده‌بێت سوود له ئه‌زموونى ئه‌و وڵاتانه وه‌ربگرین كه به‌م قۆناغه‌ى ئێمه‌دا ڕۆشتوون و سه‌ركه‌وتووبوون ئه‌ویش له‌ڕێگاى:
یه‌كه‌م: دامه‌زراندنى سوپایه‌كى نیزامیى هاوچه‌رخ و گۆشكراو و په‌روه‌رده‌كراو به مه‌شق و ڕاهێنان و زانستى سه‌ربازیى نوێ به سودوه‌رگرتن له‌و ئه‌فسه‌رو دهرهجهدارانهى كه ده‌رچووى كۆلێژ‌و ئه‌كادیمیاى سه‌ربازیین.
دووه‌م: دامه‌زراندنى فه‌رمانده‌یى هێزى یه‌ده‌گ (قیادة قوات الاحتیاط) له‌و فه‌رمانده و ئه‌فسه‌ر و دهرهجهدارانهى كه له‌ڕووى ئاستى خوێندن و ئاستى سه‌ربازییه‌وه كه‌م ئه‌زموونن، به‌ڵام ئه‌زموونى شه‌ڕى پارتیزانى و دژ به تیرۆریان زۆره.
بۆ چۆنیه‌تى دامه‌زراندنى هێزێكى سه‌ربازیى هاوچه‌رخ كه له ئاست ئه‌رك و هه‌ڕه‌شه‌كانى ئه‌مڕۆى هه‌رێمى كوردستاندابێ. پێویسته سێ هۆكار له‌به‌رچاو بگیرێن ئه‌وانیش بریتین له:
- ژماره‌ى دانیشتووان.
- بودجه و داهاتى ساڵانه.
- جوگرافیا و سروشتى وڵات.
سه‌ربارى ئه‌وانه‌ش پێویسته سود وه‌ربگیرێت له:
سودوه‌رگرتن له‌و ئه‌فسه‌رو دهرهجهدارانهى كه ده‌رچووى ئهكادیمایاى سه‌ربازیین.
سودوه‌رگرتن له‌و پێشمه‌رگه‌و سه‌ربازانه‌ى له‌ڕووى (ته‌مه‌ن– ته‌ندروستى– تواناى جه‌سته‌یى) ده‌توانن یان ئاره‌زووى خزمه‌تكردنیان هه‌یه له هێزه نیزامییهكهدا.
به‌سه‌ربازگرتنى ئیلزامى یان خۆبه‌خش.
له‌ڕووى ژماره‌و رشتهوه ده‌كرێت به‌مشێوه‌یه پێداویستى هه‌رێمى كوردستان له‌ڕووى هێزه‌وه پڕبكرێته‌وه:
دامه‌زراندنى سێ فه‌رمانده‌یى كه به‌مشێوه‌یه‌بێ:
- فه‌رمانده‌یى هێزى وشكانى كه پێكدێت له:
دامه‌زراندنى ٤ فرقه‌ى سه‌ربازیى پیاده.
دامه‌زراندنى ١ فرقه‌ى مدرع.
دامه‌زراندنى ١ فرقه‌ى حروب جبلى.
دامه‌زراندنى ٢ لیواى هێزى تایبه‌ت (قوات الخاصة).
كاركردن بۆ دامه‌زراندنى ٣٠ كه‌تیبه‌ى تۆپخانه.
كاركردن بۆ دامه‌زراندنى ٦ كه‌تیبه‌ى هه‌نده‌سه‌ى سه‌ربازیى.
كاركردن بۆ دامه‌زراندنى هه‌موو ڕشته شه‌ڕكه‌ره‌كانى تر‌و خزمه‌تگوزارییه سه‌ربازییه‌كان.
دووه‌م: دامه‌زراندنى فه‌رمانده‌یى هێزى به‌رگرى ئاسمانى و كاركردن بۆ دامه‌زراندنى سیستمى ڕادار و دامه‌زراندنى ٢ كه‌رتى به‌رگرى ئاسمانى كه پێكدێت له:
- كه‌رتى به‌رگرى ئاسمانى ڕۆژهه‌ڵات.
- كه‌رتى به‌رگرى ئاسمانى ڕۆژئاوا.
فه‌رمانده‌یى هێزى یه‌ده‌گ، له ڕێگه‌ى:
سودوه‌رگرتن له هه‌موو ئه‌و ئه‌فسه‌رو و دهرهجهدارانهى كه له‌ڕووى ته‌مه‌ن و ئاستى خوێنده‌وارییه‌وه ناتوانن له به‌شه‌كه‌ى تردا كاربكه‌ن.
دیاریكردنى فه‌رمانده‌یه‌ك به‌پله‌ى جێگر وه‌زیر.
ته‌شكیلاتى سه‌ربازییان بۆ بكرێت تا ئاستى لیوا.
مووچه‌و ئیمتیازیان وه‌ك به‌شه‌كه‌ى تر بێت.
دابینكردنى پێداویستى سه‌ربازیى وه‌ك (چه‌ك، ئۆتۆمبێل، باره‌گا).
له‌ڕوى جموجوڵ و ژمێریاریى و مووچەوە سه‌ر به وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ده‌بن.
خانه‌نشین ده‌كرێن به‌ڵام كه‌سیان بۆ دانه‌مه‌زرێت.
ئه‌وه‌ى له هه‌رێمى كوردستاندا به‌دیده‌كرێ، په‌رته‌وازه‌یی و دابه‌شبوونێكى ئاشكراى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌یه به‌سه‌ر دوو حزبى باڵاده‌ستدا كه ساڵانێكى زۆره به بیانووى جۆربه‌جۆر ڕێگرى و به‌ربه‌ستییان له‌به‌رده‌م یه‌كخستنه‌وه‌ى ئه‌و هێزانه‌دا دروستكردووه، هه‌ر هه‌وڵ و پڕۆژه‌یه‌كى خه‌مخۆرانه‌ش به مه‌به‌ستى بونیانانى هێزێكى نیزامى نیشتمانیى هه‌بووبێ له ڕابردوودا، به ئه‌نقه‌ست په‌كخراوه، له‌ئێستاشدا مه‌یل و خواستێكى گه‌وره هه‌یه له ئاستى ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمدا سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هێزه ناڕێكخراوهكان و یه‌كخستنه‌وه‌یان له چوارچێوه‌ى هێزێكى نیزامیی، ته‌نانه ئهمریكاو به‌شێك له وڵاتانى جیهان ئه‌و خواسته‌یان به ئاشكرا ده‌ربڕیوه‌و ئاماده‌ى هه‌مو هاوكارییه‌كیش بوون، بۆیه چیتر ناكرێ به بیانووى پاراستنى هه‌ژموونى حزبیى و به‌رژه‌وه‌ندییه شه‌خسییه‌كان ئه‌م وه‌رچه‌رخانه گه‌وره‌یه دوابخرێ و هه‌رێمى كوردستان به لاوازى بمێنێته‌وه...