هەواڵ

عەبدولمەهدی بۆ مەسروور بارزانی: هەرچی زووە هەنگاو بۆ چارەسەری کێشەکان بنێین

10:57 - 15/07/2019 229 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

عادل عەبدولمەهدی،  لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرۆک وەزیرانی عێراق بە مەسروور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی راگەیاندووە، خوازیارە هەرچی زوو دەست بە هەنگاونان بۆ چارەسەری کێشەکان بکەن.

به‌گوێره‌ی‌ راگه‌یه‌ندراوێكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 15ی‌ ته‌مموزی‌ 2019، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پیرۆزبایی له‌ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد  وهیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ سه‌رۆك وه‌زیران وكابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خواست".

بەپێی راگەیەندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، عادل عەبدولمەهدی رایگەیاندووە "ئومێدەوارین هەرچی زووتر بە کردەوە دەست بە هەنگاونان بۆ چارەسەری هەموو کێشە هەڵواسراوەکان بکرێت. بەیەکەوە هاوکاربین بۆ ئەوەی تواناکانمان بخەینە ئاراستەیەک کە بە سوود و قازانجی هەرێمی کوردستان و عێراق بێت بەگشتی و خزمەتێکی شایستەی هاووڵاتیان بکرێت".


بڕیارە سبەی سێشەممە شاندەکەی حکومەتی هەرێم، سەردانی بەغدا بکات کە پێکهاتوون لە مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیران، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی، شۆڕش ئیسماعیل وەزیرى پێشمەرگە، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، فرسەت ئەحمەد وەزیری داد و خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغدا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی زەمەن، ئامانجی چوونی شاندەکە بۆ تواندنەوەی بەستەڵەکی نێوان هەولێر و بەغدایە و دەست بەگفتوگۆ بکەن لەسەر ئەو پرس و بابەتانەی بە هەڵپەسێردراوی ماونەتەوە.

ئەمە یەکەم شاندی حکومەتی هەرێم دەبێ بۆ بەغدا لە دوای دەستبەکاربوونی کابینەی نوێ.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن