هەواڵ

زەمەن ناوی ئەندامانی شاندی کابینەی نوێ بۆ بەغدا ئاشکرا دەکات

06:28 - 15/07/2019 1111 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"
لەیەکەم کۆبوونەوەی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمدا، بڕیاردرا شاندێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا بکات، بە مەبەستی دەربڕینی نیازپاکی و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراقدا.


بڕیارە سبەی سێشەممە شاندەکەی حکومەتی هەرێم، سەردانی بەغدا بکات کە پێکهاتوون لە مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیران، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی، شۆڕش ئیسماعیل وەزیرى پێشمەرگە، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، فرسەت ئەحمەد وەزیری داد و خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغدا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی زەمەن، ئامانجی چوونی شاندەکە بۆ تواندنەوەی بەستەڵەکی نێوان هەولێر و بەغدایە و دەست بەگفتوگۆ بکەن لەسەر ئەو پرس و بابەتانەی بە هەڵپەسێردراوی ماونەتەوە.

ئەمە یەکەم شاندی حکومەتی هەرێم دەبێ بۆ بەغدا لە دوای دەستبەکاربوونی کابینەی نوێ.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن