هەواڵ

نزیکەى دوو هەزار هەلی کار ڕاگەیەندرا

05:26 - 15/07/2019 230 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

ئەمڕۆ پێشانگەی ڕوانگە بۆ دەرفەتەکانی کار لە شاری هەولێر کرایەوە و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمیش ڕایگەیاند پێشانگاکە زیاتر لە هەزار و ٧٠٠ هەلی کاری ڕاگەیاند.

 

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میانی وتارێکدا کە ئەمڕۆ، دووشەممە، لە پێشانگەی ڕوانگە پێشکەشیکرد ڕایگەیاند "تاوەکو ئێستا زیاتر لە 1700 دەرفەتی کار بۆ گەنجانی کارخواز لەو پێشانگەیە دەڕەخسێت، دەستخۆشییان لێدەکەم. هیوام ئەوەیە بەردەوام و سەرکەوتووبن بۆخۆیان و بۆ کارخوازان".

 

پێشانگاکە ماوەی دو رۆژ بەردەوام دەبێت و کۆمپانیای هەریەکە لە وڵاتانی (كۆریای باشور، کوەیت، لوبنان، بەریتانیا، ئەڵمانیا، فەڕەنسا، ئەمەریكا، كەنەدا، سوید، ئیمارات، سویسرا، دانیمارك، عێراق، كوردستان) بەشدارییان تێدا کردوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن