152 عیراق

سەرۆکایەتی کۆمار: گەلەکەمان یادی شۆڕشی ١٤ی تەمووزو دامەزراندنی سیستمی کۆماری دەکاتەوە

04:12 - 14/07/2024

زەمەن - عێراقی

 

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ی تەمووزی ٢٠٢٤، هاوکاتە لەگەڵ  یادی شۆڕشی ١٤ی تەمووزو دامەزراندنی سیستمی کۆماری لە عێراق، لەمبارەیەوە سەرۆکایەتی کۆمار بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.


بەیاننامە

ئەمڕۆ گەلەکەمان یادی ساڵڕۆژی شۆڕشی 14ی تەمموز و دامەزراندنی سیستەمی کۆماری لە وڵاتەکەمان بۆ بەڕێوەبردنی حکومەت و دەسەڵات لەسەر بناغە دیموکراسیەکان دەکاتەوە و دەستوریش پەسندی کردووە،  ئەو دەستورەی جەماوەر دەنگی پێداوە و پابەندبونی بە سیستەمی کۆمارییەوە دوپاتکردۆتەوە.

بەم بۆنەیەوە جەختدەکەینەوە لەسەر گرنگی بەرەوپێشچونی سیستەمی دیموکراسیمان و کارکردن بۆ گەیشتن بە هاوبەشیی نیشتمانی لە بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە نێوان هەموو چین و توێژەکانی گەلی عێراق بەبێ جیاوازی و بەشداریکردنی کارای هەمووان لە پرۆسەی سیاسیدا، بەشێوەیەك کە ئیرادەی گەل بەهێز دەکات و رێگری دەکات لە گەڕانەوەی دیکتاتۆری و تاکڕەوی لە بڕیاردان، هەروەها خواستی بنیاتنانی دەوڵەتی ئازاد و پێشکەوتو بەدیدەهێنێت و ئەزمونی دیموکراسی خۆی دەچەسپێنێت و ئازادی و ئاسایش و خۆشگوزەرانی هاووڵاتیان بەهێز دەکات.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن