هەواڵ

لە بەیاننامەیەکدا سوپای پاسداران هۆشداری دەداتە هەرێمی کوردستان

07:36 - 12/07/2019 631 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"


سوپای پاسداران بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و  تێیدا هۆشداری دەداتە هەرێمی کوردستان کە: داڵدەی ئەو "گروپە تیرۆریستانە" نەدەن کە چەند رۆژێکە لە ناوچە سنورییەکانی کوردستان تۆپباران دەکرێن.

 


سوپای پاسداران ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا رایانگەیاند: "دوای کوژرانی سێ ئەندامی سوپایی پاسداران لە رۆژی چوارشەممەوە بارەگاکانی تیرۆریستانمان تۆپبارانکردوە کە دەکەونە سنوری نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان لە ئەنجامدا چەندین گوژرا و بریندار هەیە."

 


لە بەشێکی بەیاننامەکەدا هاتوە: لە رێگەی تۆپ و موشەکەوە هێرشکراوەتە سەر بارەگاکان و هەموو هێرشەکانیش دۆکۆمێنت و وێنە گیراون، هاوکات داوای لە دانیشتوانی هەرێمی کوردستان دەکرێت خۆیان بەدووربگرن لە ناوچە سنورییەکان و بارگاکانی گروپەکان.

 


بەیاننامەکەش روونیکردەوە: کە دەبێت هەرێمی کوردستان هۆشدارییەکانی ئێران بە هەند وەربگرێت و چیدی نەبێت بە شوێنی داڵدەدان و راهێنانیان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن