هەواڵ

رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان پیرۆزبایی لە رێواز فایەق دەکات

11:44 - 12/07/2019 133 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"


رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان پیرۆزبایی لە رێواز فایق کرد بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان.

 

عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، دوێنێ پێنجشەممە، ١١ی تەموزی ٢٠١٩، لە گۆران له ‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی د. رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مانی كوردستان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆخواست له‌ ئه‌ركه‌ نوێكه‌یدا.

 

لای خۆیه‌وه‌ رێواز فایه‌ق، سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كرد و سوپاسی پشتیوانیكردنی كرد له ‌ئه‌ركه‌كانی له ‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌ماندا.

 

دوێنێ پێنجشەممە، رێواز فایەق، بە دەنگی ٧٢ پەرلەمانتار بە سەرۆکی نوێی پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێردرا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن