هەواڵ

چەكدارێكی داعش لە بازیان دەستگیركرا

09:19 - 12/07/2019 300 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

 

هێزەكانی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی چەكدارێكی داعشیان لە ناحیەی بازیانی سەر بە پارێزگای سلێمانی دەستگیركرد.

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا كە دوێنێ، پێنجشەممە، 11ی تەموزی 2019 بڵاویانكردەوە، تیایدا ئاماژەی بەوەكردووە، "هێزه‌كانی ئاسایش تیرۆریستێكی داعشیان به‌ناوی (عه‌لی عه‌بود عه‌تیه‌) كه‌ دانیشتووی ناحیه‌ی ( الرومانی) سه‌ر به‌پارێزگای ئه‌نباره‌ ده‌ستگیر كردووه.


رونیشكردووەتەوە، ئەو چەكدارەی داعش  لەساڵی ۲۰۱۵ پەیوەندی کردوە بەچەکدارانی داعشەوە لەسنوری خۆیاندا لەگەڵ چەکدارانی داعش ماوەتەوە لەداوای کۆتای هاتنی داعش چووەتە سوریاو لەدواتردا هاتوەتەوە  ناو خاکی هەریەمی کودستان لەساڵی ۲۰۱۹دا ڕووی لەسنوری چەمچەماڵ و بەردەقارەمان و بازیان كردووە.


ئاسایشی رۆژئاوا لە راگەیەندراوەكەدا باسی لەوەشكردووە، چه‌كداره‌كه‌ی داعش دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌و به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌ی (2)ی تیرۆر به‌نده‌.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن