هەواڵ

ژنێکی دوو گیان لەلایەن براکەیەوە خنکێنرا

08:50 - 12/07/2019 2003 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

ژنێکی دووگیانی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی دەورووبەری دیواندەرە سەر بە پارێزگای سنە بە دەستی براکەی خنکێنرا.

 

 
رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆف بڵاویکردەوە، دوێنێ پێنجشەممە، ١١ی تەموزی ٢٠١٩، ژنێکی گەنجی خەڵکی گوندی تازاوای دۆڵەڕەش سەر بە دیواندرە بە ناوی (زارا ڕەسووڵی) بە دەستی براکەی بە ناوی (عەبدول ڕەسووڵی) خنکێنراوە.



سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە رێکخراوی هەنگاوی ڕاگەیاندووە، عەبدوڵ ڕەسووڵی لەگەڵ هاوژینی زارا کە ئامۆزای خۆیان بووە بە ناوی (حەبیبوڵڵا ڕەسووڵی) کێشەی هەبووە و گوشاری خستووەتە سەر زارا کە لە هاوژینەکەی جیابێتەوە و ناوبراویش حازر نەبووە کە ئەو کارە بکات.

 


سەرچاوەکەی هەنگاو بسای لەوەشکردووە، زارا دووگیان بووە و دایکی منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵیش بووە دوای ئەوەی بە قسەی براکەی نەکردووە، لەلایەن ناوبراوەوە خنکێندراوە.

 


هاوژینی زارا شوان بووە و لەکاتی کوژرانی ناوبراو لە ماڵ نەبووە و بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، بکوژ خۆی ڕادەستی بنکەی پۆلیسی هەزارکانیان کردووە

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن