هەواڵ

ئاوات شێخ جەناب: هەوڵ دەدەین بە کردەیی وەزارەتی دارایی بکەینە وەزارەتی خەڵک

10:35 - 11/07/2019 238 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

 

وەزیری دارایی حكومەتی هەریم رایدەگەیەنێت: هەوڵ و پلانیان بۆئەوەیە وەزارەتی دارایی یەکێک بێت لەو وەزارەتانەی کە بە کردەیی وەزارەتی خەڵک بێت و لەرێگەی سیستمێکی بانکیی ئەلیکترۆنییەوە موچە دابەش بکرێت.


ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم لە دیمانەیەکدا لەگەڵ سایتی سبەی ئاماژە بەوە دەكات، ئەولەویەتی کاری وەزارەتەکەی لەم قۆناغەدا پەیڕەوکردنی شەفافیەتێکی زۆر و زیادکردنی سەرچاوەکانی داهاتە".


وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم دەشڵێت "هەوڵدەدەین بۆ کۆکردنەوەی داهاتەکان بەشێوەیەک کە بەپێی پێداویستییەکانی خەڵک و بەپێی ئەولەویاتی خەڵک جارێکی دیکە و بەشێوەیەکی دادپەروەرانە دابەش بکرێتەوە".

 

ئاوات شێخ جەناب، دوێنێ چوار شەممە، لە پەرلەمانی كوردستان بە دەنگی 81 پەرلەمانتار بووە وەزیری دارایی و ئابوری حكوتی هەرێم.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن