هەواڵ

ئەڵمانییەکان ئیسلام بە هەڕەشە بۆ سەر کۆمەڵگەکەیان دەزانن

05:29 - 11/07/2019 108 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات کە زیاتر لە نیوەی ئەڵمانییەکان ئاینی ئیسلام بە هەڕەشە دەزان و نزیکەی لە (90٪)ی ئەڵمانیا بڕوایان بە دیموکراسییەت هەیە.


لە توێژینەوەیەکی نوێدا کە ئەمڕۆ پێنج شەممە بڵاوکرایەوە، دەریدەخات کە کۆمەڵگەی هۆشیاری ئەڵمانیا پێیان وایە ئیسلام هەڕەشەیەکە بۆسەر کۆمەڵگەکەیان و سەرچاوەیەکی پڕ و فرە کلتوری نییە و هەروەها خودی ئیسلام ئاین نییە بەڵکو (ئایدۆلۆجیایەکی سیاسییە).


ئەمەش لەکاتێکدایە نزیکەی (5) ملیۆن موسوڵمان لە ئەڵمانیا دەژی و  ملیۆن و نیوێک لەو له‌هه‌رێمی نۆرد ڕاین ڤیستفالن.


لەلای خۆیەوە یاسمین منەوەر پسپۆری كاروباری ئیسلام له‌ دامه‌زراوه‌ی بیلتسمانی ئه‌ڵمانی، هۆکاری ئەمەش دەگەڕێنێتەوە شەپۆلی پەنابەرانی ساڵی (2015) کە وێنەیەکی ناشرینیان پیشانی ئەڵمانییەکان داوە.


لەلایەکی دیکەشەوە، توێژینەوەکە ئەوەی دەرخستەوە کە لە (89) ئەو کەسانەی کە باوەڕیان بە هەرسێ ئاینە ئاسمانییەکە هەیە، پێیان وایە دیموكراسیه‌ت فۆڕمی باشی حوكمدارییە لە ئەڵمانیا.


هاوکات توێژەرەوانیش هۆشداری دەدەن له‌وه‌ی وێناكردنی ئاین و بیرروباوه‌ڕی توندره‌وانه‌ و بڕوا نه‌بوون به‌پێكه‌وه‌ ژیان له‌گه‌ڵ ئاینه‌كانی تردا لە داهاتودا زیانێکی گه‌وره‌ به‌دیموكراسیه‌ت دەگەیەنێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن