هەواڵ

لەسەر دۆسیەی نەوتی هەرێم پەرلەمانی عێراق دوو وەزیر بانگهێشت دەكات

08:45 - 11/07/2019 143 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"


ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدات و لەسەر دۆسیەی نەوتیش، هەریەك لە وەزیری نەوت و دارایی بانگهێشت دەكرێن.

 

بەپێی بەرنامەی كاری دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، كە ئەمڕۆ پێنجشەممە، 11ی تەموز، بەڕێوەدەچێت، لە 10 بڕگە پێكهاتووە، لە بڕگەی شەشەمدا بانگهێشتی هەریەك لە سامر غەزبان وەزیری نەوت و فوئاد حسێن وەزیری دارایی و سەرۆكی دیوانی چاودێرای دارایی عێراق لەگەڵ نوێنەری سەرۆكی حكومەت دەكات و بانگهێشتەكەش بەمەبەستی تاوتوێكردنی دۆسیەی نەوتی هەرێم و جێبەجێكردنی یاسایی بودجەیە.

بڕگەیەكی تر دانیشتنەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت دەبێت بە هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق.

 


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن