هەواڵ

ئەمڕۆ موچەی ئەم وەزارەتە دابەشدەكرێت

08:24 - 11/07/2019 529 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

 

وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، دابەشكردنی موچە بەردەوام دەبێت و ئەمڕۆش موچەی وەزارەتێك دابەشدەكرێت.

 
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای "زەمەن"ی راگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١١ی تەموز، موچەی مانگی چواری وەزارەتی دارایی دابەشدەكرێت.


وتیشی، دابەشكردنی موچە بەردەوام دەبێت بە پێی ئەو خشتەیەی كە وەزارەتی دارایی دایناوە تاوەكو ٢٤ی مانگ موچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەو شوینەكان دابەشدەكرێت.

وەزراەتی دارایی مانگانە لە پێنجی مانگەوە دەست دەكات بە دابەشكردنی موچە و لە ٢٤ ی مانگ كۆتای پێدەهێنێت، بەڵام ئەم مانگە بەهۆی ئەوەی پێنجی مانگ كەوتە هەینییەوە دابەشكردنی موچە دواكەوت بۆ حەوتی مانگ.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن