هەواڵ

ئەو خواردنانەى گرنگن بۆ گەشەکردنى مناڵ

04:53 - 10/07/2019 96 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن - ئەوین سەردار

بێگومان دەزانین کە منداڵان هەر لە تەمەنى ساواییەوە هەتا وەکو هەرزەکارى پێویستیان بە خواردنى بەسودە بۆ گەشەیەکى تەندروست لێرەدا ئاماژە بەو خواردنانە دەکەین کە بەسوودە بۆگەشەى منداڵان.

 

دکتۆر هان، پزیشکی تایبەتمەندی خۆراکی منداڵان ڕوونی دەکاتەوە منداڵ لەتەمەنى دوو بۆ  12 ساڵ زۆر بە خێراى گەشە دەکەن و پێویستە کە خواردنى تەندروستیان پێبدرێت بە تایبەت ئەو خواردنانەى کە پڕۆتین و کالیسیۆم و ئاسن و ڤیتامینیان تێدایە دەبێت.

 

ڕوونیشیکردووەتەوە، ئەگەر لەو تەمەنەدا ئەو خواردنانە نەدرێت بە منداڵ ئەوا دەبێتە هۆی ئەوەی منداڵ بە باشی گەشە نەکات و بۆ ئەوەی منداڵانیش پڕۆتین و کالیسیۆم و ئاسن و ڤیتامینیان دەستبکەوێت پێویستە ئەم خۆراکانە بخۆن:

 

شلیک: خواردنى شلیک دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سى و دژە ئۆکسیدو ماددە ڕیشاڵییەکانى تێدایە کە یارمەتى گەشەى مێشک دەدات، هەروەها خانەکان لە زیان دەپارێزێت و بە تەندروستى دەیهێڵێتەوە، ئەمە جگە لەوەی سیستەمى بەرگریش بەهێز دەکات.

 

هێلکە:  یەکێکە لەو خواردنانەى کە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و پڕۆتین بە پێکهاتەیەکى خۆراکى گرنگ دادەنرێت کە ڕێگرە لە نەخۆشییەکان و دەبێتە هۆى گەشەکردنى مێشکی منداڵ.

شیرى مانگا: سەرچاوەیەکى باشى کاتیسیۆم و فۆسفۆڕە و  گرنگە بۆ بنیاتنانى ئێسک و ماسولکە، پێویستە شیرێکی کەمچەوری بدرێت بە منداڵ، بە تایبەت ئەو منداڵانەی لە بۆ ماوەییەوە کێشی زۆر بێت، ئەگەر منداڵەکەت خۆی کێشی زۆر بێت پێویستى بە وزە و پڕۆتین و ڤیتامیینى زۆرتر هەیە تا گەشە بکات، بە بەراورد بە منداڵێک کە کێشی زۆر نییە.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن