هەواڵ

هەشت ڕێگاى ئاسان بۆ خۆپاراستن لە تیشکى خۆر

03:21 - 10/07/2019 101 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن - دەریا محەمەد

لەگەڵ هاتنى وەرزى هاوین، تیشکی خۆر ستونی دەبێت لەسەر زەوی و ئەوەش وادەکات کاریگەرییەکانی زیاد بکات، تیشکی خۆر لەگەڵ خۆیدا کۆمەڵێک تیشکی زیانبەخشی هەڵگرتوە کە دەبنە هۆی چەندین نەخۆشی مەترسیدار.

شارەزایان و پسپۆران ئامۆژگاری هاوڵاتیان دەکەن کە ئەم 8 ڕێگایە بگرنە بەر بۆ ئەوەی لە مەترسییەکانی ئەو تیشکانە بە دووربن.

یەکەم: بەکارهێنانى کڵاو گرنگە بۆ ئەوەى دەم و چاو داپۆشێت، ئەگەر بکرێت کڵاوى پەڕۆ بێت باشترە، چونکە کڵاو ڕێگایەکى باشە تاوەکو دەم و چاوت بە فێنکى بمێنێتەوە، بە پێى توێژینەوەکان، کڵاوى پەڕۆ 98% یاریدەدەرە بۆ ئەوەى تیشکى سەرو بنەوشەى نەگات بە پێستت

 

دووەم: بەکارهێنانى دژە خۆر بۆ پێست زۆر گرنگە و جەستە لەو تیشکە زیانبەخشانە دەپارێزێت و پێویستە چەند کاتژمێر جارێک دووبارە بەکاریبهێنینەوە و بەتایبەتى ئەو دژە خۆرانەى کە دژە ئاون، بۆئەوەى زۆرتر بمانپارێزێت.

 

سێیەم: خواردنەوەی ئاوی زۆر لە هاویندا زۆر گرنگە چونکە کاتێک ئاوهەوا گەرمە، جەستەمان ئارەق دەکاتەوە و زوو زوو پێویستمان بە پڕکردنەوەى ئەو شلەیە هەیە کە لێمان ڕۆشتوە، بۆیە هەموو کاتێک هەوڵ بدە بوتڵێک ئاوت پێَ بێت، تەنانەت ئەگەر تینوشت نەبوو، پێویستە ئاو بخۆیتەوە  بۆئەوەى خۆت لە وشکبونەوە بپارێزیت.

 

چوارەم: بیرت بێت کە پشوو بەیت، لەجیاتى ئەوەى کاتێکى زۆر لەبەردەم گەرمى خۆر بەسەر بەریت، وا باشترە ئەو کاتە لە ماڵەوە یا سێبەرێکى فێنکدا بەسەر بەریت.

پێنجەم: بەکارهێنانى چاویلکە هۆکارێکى زۆر باشە بۆ پاراستنى چاوەکانمان لە تیشکى سەروو بنەوشەى، بەتایبەت لەگەڵ کڵاو بەکار بهێنرێت، ئەوا یارمەتیدەرێکى باشى یەکترن.

شەشەم: چەترى دژەخۆر بەکاربهێنە، تاوەکو ببێتە سێبەر و بتپارێزێت لە تیشکى سەرو وەنەوشەى زیانبەخش، هەروەها چەترى دژەخۆر دەمانپارێزێت لەو تیشکە زیانبەخشانەى کە لەدەرەوە ڕووبەڕوومان دەبێتەوە، بۆیە پێویستە هەتا لەدەرەوە بین بەکاریبهێنین.

 

حەوتەم: خۆت دوور بگرە لەماوە درێژەکانى خۆر، بە تایبەتى ئەو کاتژمێرانەى تیشکى خۆر بەهێزە، کە لە نێوان 10:00 ى بەیانى بۆ 04:00 ى پاش نیوەڕۆ دەبێت.

 

هەشتەم: ئاو ڕەنگدانەوەى تیشکى سەرو بنەوشیە، بۆیە کاتێک ڕۆژانە دەچیتە مەلەوانگە یان کەنار دەریا، دەبێت دژە ئاو بەکار بهێنى، باشتر وایە لەگەڵ بەکارهێنانى دژە ئاویش دژە خۆرى بەهێز بەکاربێنین.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن