هەواڵ

ماڵی یاریزانێکی لیڤەرپوڵ تاڵانکرا

02:03 - 09/07/2019 61 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

دانیاڵ ستارێج لە گرتە ڤیدیۆیەکدا بڵاویکردەوە کە دز هاتۆتە ماڵەکەیەوە و سەگەکەیی و چەندین شتومەکی دیکەی دزیوە و هەرکەسێک زانیاری هەیە (30) هەزار دۆلاری پێشکەشدەکات.  

 

دانیاڵ ستاریج، ئەستێرەی پێشویی یانەی لیڤەرپوڵ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستگرام گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا وتی: دز هاتۆتە ماڵەکەم لە لۆس ئەنجلۆس و سەگەکەم و چەندین شتومەک و جانتایی تایبەتیمی دزییوە.

 

ئەو یاریزانە تەمەن (29) ساڵە وتی: چ دزێک دێتە ماڵی کەسێکەوە سەگی ئەو ماڵە دەدزێت، هەرکەسێکیش زانیاری لەسەر ئەو رووداوە هەیە یان سەگەکەم بۆ بگەڕێنێتەوە ئامادەم لە بەرامبەردا راستەوخۆ (30) هەزار دۆلاری پێبدەم. 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن