هەواڵ

جۆن بۆلتۆن: فشارەکانی ئێستا بۆ سەر ئێران تەنها سەرەتایە

11:51 - 08/07/2019 79 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، جۆن بۆڵتۆن ڕایگەیاند ئەو فشارە ئابوریانەی کە ئێستا خستویانەتە سەر ئێران تەنها سەرەتایە و بەردەوام دەبن تا ئێران ناچاردەکەن واز لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی دەهێنێت.


لە میانی کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ کۆمەڵەیەکی لۆبی ئیسرائیلی، بۆڵتۆن ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند بەردەوام دەبن لە زیدکردنی فشارەکانیان تا پڕۆگرامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتایی پێ دێت.

 

ڕاشیگەیاند ئەو فشارانەی تا ئێستا کردوویانە تەنها سەرەتایە و ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی نێوان ئێران و شەش وڵاتەکە کە لە ٢٠١٥دا ئیمزاکرا بە فاشیلترین دیبلۆماسییەت لە مێژووی ئەمریکادا وەسفکرد.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن