هەواڵ

ئەمریکا پەیوەندییەکانی لەگەڵ کونسوڵی بەریتانیا لە وڵاتەکەی هەڵپەسارد

09:56 - 08/07/2019 195 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە تویتەرێکدا مامەڵەکردنی لەگەڵ کونسوڵی بەریتانیا لە وڵاتەکەی ڕاگرت.

لە تویتێکیدا دۆناڵد ترەمپ جارێکی دیکە هێرشیکردەوە سەر سەفیری بەریتانیا و ڕایگەیاند لە ئێستاوە چیتر مامەڵەی لەگەڵ کیم دارویش ناکەین.

ئەمڕۆ، دووشەممە کیم دارویش ڕایگەیاند ترەمپ بەتوانا نییە لە ناردنی نامە ئەلکترۆنییەکاندا و لە ناو ئەمریکاشدا خۆشەویست نییە.

ئەوەش دوای ئەوە هات ترەمپ ڕەخنەی لە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا گرتبوو بەوەی کە فەوزای ناوەتەوە لە بەریتانیادا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن