هەواڵ

باباجان دەستلەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند

02:44 - 08/07/2019 253 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

چەند رۆژنامەیەکی تورکی بڵاویانکردەوە کە وەزیری ئابوری پێشوی تورکیا عەلی باباجان دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پارتی دادوگەشەپێدان راگەیاندوە.

 

ئەمڕۆ دووشەممە چەند رۆژنامەیەکی تورکی هەواڵی دەستلەکارکێشانەوەی عەلی باباجانی راگەیاند کە یەکێک بوو لە دامەزرێنەری پارتی دادوگەشەپێدان (ئاکپارتی)، ئەمەش دوایی ئەوەدێت چەند مانگی رابردوو هەواڵی دامەزراندنی پارتێکی نوێی لە لایەن باباجان و عەبدوڵا گویلەوە بڵاوکرایەوە.

 

گۆڤاری سپیگڵ لە زاری کەمال ئۆزتورک بەرێبوەری پێشوی ئاژانسی ئەنادۆڵ، بڵاویکردەوە: باباجان لەگەڵ ئەردۆغاندا کۆبوەتەوە بۆ ئەوەی بە شەخسی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی و دروستکردنی پارتێکی نوێی پێ ڕابگەیەنێت، هەندێک سەرچاوەی دیکەش رایانگەیاند کە پێدەچێت پارتەکەی لەم مانگەدا رابگەیەنرێت.

 

ئەمەش لەکاتێکدایە لەماوەی حەفتەی رابردو ئەو گۆڤارە لەزاری یەکێل لە ئەندامانی حکومەتی تورکیا رایگەیاند کە زۆر ڕونە سەردەمی ئەردۆغان کۆتایی پێهاتوە و وڵاتەکەش پێویستی بە سەرەتاییەکی نوێ هەیە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن