هەواڵ

بەکارهێنانی مۆبایلی زیرەک لە کارمەندانی وەزارەتێک قەدەغەکرا

02:42 - 06/07/2019 594 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

 

وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق لەچوارچێوەی رێوشوێنەكانیدا بۆ بەرگرتن لە مەترسی بڵاوبوونەوەی بەڵگەكانیان، بەكارهێنانی مۆبایلی زیرەكی لە كارمەندەكانی قەدەغە دەكات.

 

بەنگین رێكانی، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێبوون و شارەوانی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە، كە كارمەندەكانیان لە كاتی لێكۆڵینەوەی مەیدانیدا بۆ ماوەیەكی زۆر مۆبایلی زیرەكیان بەكارهێناوە.



باسی لەوەشکردووە، كە مەترسی بڵاو كردنەوە و دزەپێكردنی بەڵگەنامە رەسمییەكان هەیە  و لە 1ی ئابەوە هەموو بەكارهێنانێكی مۆبایلی  زیرەك لە كارەمەندەكانی وەزارەت قەدەغە دەكرێت و لەبری ئەوەش دەبێت مۆبایلێك بەكاربهێنرێت كە زیرەك نەبن.



جەختی لەوەشکردووەتەوە، هەر كارمەندێكی وەزارەت ئەو بڕیارە جێبەجێ نەكات رووبەڕووی رێكاری یاسایی دەبێتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن