هەواڵ

بەرهەم ساڵح: بەبۆنەی ئەم سەرکەوتنەوە پیرۆزباییتان لێ دەکەم

08:41 - 06/07/2019 196 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

سه‌رۆك كۆماری‌ عیراق پیرۆزبایی له‌ عیراقییه‌كان ده‌كات به‌بۆنه‌ی تۆماركردنی شاری بابل له‌ لیستی شوێنه‌واره‌كانی جیھانیدا.


ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌ی‌ شوێنه‌واری‌ مێژوویی جیهانی‌ رێكخراوی‌ یونسكۆ به‌كۆی‌ ده‌نگ بڕیاریاندا شاری‌ بابل بخرێته‌ لیستی شوێنه‌واره‌ مێژووییه‌كانی‌ جیهانه‌وه‌ و بەرهەم ساڵحیش ڕاگەیەندراوێکی لەو بارەیەوە بڵاوکردەوە ڕایگەیاند "ئه‌مڕۆ شاری بابل به‌ ھه‌وڵ و كۆششی ڕۆڵه‌كانی گه‌لی عیراق و دۆستان و برایان له‌ لیستی شوێنه‌واری جیھاندا تۆماركرا، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و پێگه‌یه‌ی به‌ھۆی سیاسه‌ته‌كانی رژێمی پێشووه‌وه‌ پێی‌ نه‌ده‌درا، ئه‌م شوێنه‌وار و شارستانیه‌تییه‌ مه‌زنه‌ی بابلی پشتگوێ خستبوو و ھاوكات ھه‌وڵیشی ده‌دا بۆ  گۆڕینی ڕوخساری  شوێنه‌واره‌كه‌ی".


وتیشی "به‌ ھه‌وڵی رۆڵه‌ دڵسۆزه‌كانی گه‌لی عیراق كه‌ شه‌و و رۆژیان خستبووه‌ سه‌ر یه‌ك تا دووباره‌ بابل شوێنی مێژووی خۆی به‌ده‌ستھێنایه‌وه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ھه‌موو ھه‌وڵه‌كانییان خسته‌گه‌ڕ له‌پێناوی خستنه‌ڕووی به‌ڵگه‌نامه‌كان كه‌ گه‌واھی ده‌ری شوێنه‌وار و مێژووی شارستانیه‌تی بابل ده‌سه‌لمێنێت".


سەرۆک کۆماری عێراق ڕاشیگەیاند‌ "ھه‌مووان به‌یه‌كه‌وه‌ به‌ ئینسافه‌وه‌ له‌ برایان و دۆستان له‌ وڵاتانی تایبه‌تمه‌ند به‌ شوێنه‌واری جیھانییه‌وه‌ پشتیوانیان له‌و ھه‌وڵه‌ نیشتمانییه‌ كرد، كه‌ به‌سه‌ركه‌وتنێكی نوێ كۆتایی ھات، ئه‌ویش به‌ تۆماركردنی بابل له‌ لیستی شوێنه‌واری جیھانیدا، پاش دورخستنه‌وه‌یه‌كی به‌ زۆر".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن