هەواڵ

ئەنتۆلۆژیای شیعری کوردیی بە ئینگلیزیی

08:44 - 04/07/2019 32 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

 

ڕێکخراوی کەشکۆڵ، ماوەی سێ ساڵ زیاترە لە چوارچێوەی پڕۆژەی “گەیشتن” دا کار لەسەر وەرگێڕانی شیعری شاعیرە کلاسیکی و ھاوچەرخەکان دەکات بۆ سەر زمانی ئینگلیزی، بەشداربوانی ئەم پڕۆژەیە کۆمەڵێک وەرگێڕی گەنجن و رایدەگەیەنن کە ئامانجیان  ئەوەیە لە داھاتوودا کتێبێکی ئەنتۆڵۆژیای شیعری کوردی بە زمانی ئینگلیزی ئامادە بکەن. 


لەم ڕێکخراوەدا کە کۆمەێك توێژەری ئەمریکی و کوردی لەخۆ گرتووە، چەند وەرگێڕکارێکی گەنجی کورد سەرقاڵی وەرگێڕانی شیعری کلاسیکین بۆ زمانی ئینگلیزی، لەم ڕێکخراوەدا کار لەسەر پڕۆژەیەک دەکرێت بەناوی “گەیشتن” پڕۆژەکەش بریتییە لە شیکردنەوە و بەراورد کردن بۆ بەرهەمە شیعرییەکانی سەدەی نۆزدەیەم لەلایەن چەند وەرگێڕێکی ئەدەبییەوە،  لەم پڕۆژەیەدا وەرگێران و شیکردنەوە و بەراورد بۆ بەرهەمە ئەدەبییە ڕەخنەییەکان و شیعری کوردی سەدەی نۆزدەیەم دەکرێت، ساڤان عەبدولڕەحمان کە یەکێکە لە بەشداربوانی ئەو پڕۆژەیە، تایبەت بۆ “کولتووری زەمەن” وتی: “ئەو شاعیرانەی وەرمانگێڕاون پێکهاتوون لە نالی، مەحوی، شێخ ڕەزا، سالم، پیرەمێردو چەندانیتر. هەروەها ئەم پڕۆژەی وەرگێڕانە درێژەی دەبێت و شیعرەکانی شێرکۆ بێکەس و کەژاڵ ئەحمەد و شاعیرانی دیکەی هاوچەرخ لەخۆدەگرێت”.

 


ساڤان باس لەوەش دەکات لەرێگەی ئەم پڕۆژەی وەرگێڕانەوە، کەشکۆڵ ھەوڵدەدات پەرە بە توانا و بەھرەی وەرگێڕانی کۆمەڵێک گەنج بدات (ئالانا ماری لابرۆس) مامۆستایەکی ئەمریکییە و ساڵانێکی زۆرە لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، دامەزرێنەری رێکخراوی کەشکۆڵە و دەستپێشخەری پڕۆژەکەشە،  بەم دواییانەش نامەی دکتۆراکەی لە زانکۆی ئێکزیتەر بەدەستھێنا کە سەبارەت بە دیراسەی ئەدەبیاتی کوردی بوو.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن