هەواڵ

هونەرمەندێکی کورد بە ئەندامی ئەنجومەنی شانۆی جیهانیی هەڵبژێردرا

08:42 - 04/07/2019 56 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

 لە شاری کۆڵنی وڵاتی ئەڵمانیا، لەمیانی کۆنفرانسی شانۆی جیهانیی، دەستەی بەڕێوەبردنی ئەنجوومەنی شانۆی جیهانیی لقی ئەڵمانیا هەڵبژێرا. بۆ یەکەمینجار شانۆکاری کورد ئیحسان عوسمان، وەک ئەندامی بەرێوەبردنی لقی شانۆی ئەڵمانیا هەڵبژێردرا. ئەمە یەکەمیجارە، شانۆکارێکی کورد لە پۆستی بەرێوەبردنی شانۆی جیهانیدا هەڵبژێرێت.

 


ئیحسان عوسمان، سەبارەت بە هەڵبژاردنی بۆ ئەندامی بەڕێوەبردنیی شانۆی ئەڵمانیی بۆ “کولتووری زەمەن” وتی: “زیاتر لە بیست ساڵە لە شانۆی ئەڵمانیادا کاردەکەم و لە چەندین شانۆو ئۆپێرای گەورەدا وەک ئەکتەر و دەرهێنەر کارم کردووە. لەم پۆستە تازەیەشدا کە یەکێکم لە ئەندامانی بەڕێوەبردنی بۆردی ئینستیوتی شانۆی جیهانیی لقی ئەڵمانیا، کارێکی تازەیە بۆ من‌و هەنگاوێکی نوێیە”.

 


ئیحسان عوسمان، ساڵی 1989 بەشی شانۆ/ دەرهێنانی لە پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی سلێمانی تەواو کردووە. لەسەرەتای نەوەدەکانەوە، لە ئەڵمانیا دەژی و لە ماڵی شانۆی ئەڵمانی، وەک دەرهێنەر کاری هونەریی دەکات. تا ئێستاش وەک دەرهێنەرو ئەکتەر لە دەیان شانۆگەریی ئەڵمانیدا رۆڵی بینیووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن