هەواڵ

زیاتر لە دوو هەزار دۆسیەی گەندەڵی بەرپرسانی باڵا دراون بەدادگا

11:08 - 04/07/2019 223 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

دەستەی نەزاهە ئاشکرایکرد کە دوو هەزار و (600) دۆسییەی گەندەڵی گەورە بەپرسانی عێراق دراون بە دادگا و پێنج ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بە گەندەڵی "قورس" تێوەگلاون.

 

سەڵاح نوری سەرۆکی دەستەی نەزاهەی عێراق بە وەکالەت بە رۆژنامەی سەباحی رایگەیاندوە: دەستەکەیان (2607) دۆسیەی گەورە بەرپرسی عێراقیان روبەڕوی دادگا کردوەتەوە کە پلەکانیان لە بەڕێوەبەری گشتی بەسەرەوەیە.

 

راشیگەیاند: لە رێگەی ئەنجومەنی روبەڕوبونەوەی گەندەڵییەوە دۆسیەکان روبەڕوی دادگا کرداونەتەوە و داوایان کردوە ژمارە و چۆنێتی یەکلاکردنەوەی دۆسیەی تایبەت بە گەورە بەرپرسان یان چەند لەو دۆسیانە بەهۆی نەبونی بەڵگەی باوەڕپێهێنەرەوە داخراون، بۆ ئەوەی رایگشتی لێ ئاگادار بکەنەوە.

 

هاوکات سەڵاح نوری رونیشیکردەوە: "ئەو دۆسییانەی لە دەستەکەیاندا ماوەتەوە و لێکۆڵینەوەی لێدەکرێت چوار هەزار و (114) دۆسیەیە کە زۆری بەرپرسانی باڵای تێیدا تێوەگلاون، هۆکاری مەنەوەشییان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی (819) چاوەڕوانی راپۆرتی کۆتایی نوسینگەی پشکنەرانی گشتیین و (19) دۆسییەش چاوەڕوانی راپۆرتی دیوانی چاودێریی دارایین، هاوکات ئەو بەشەی کەماوەتەوە بەهۆی نەبونی بەڵگەوە یەکلایی نەکراونەتەوە بۆیە داوا لە پشکنەرانی گشتی و دیوانی چاودێریی کراوە پەلە بکرێت لە تەواوکردنی ئەو دۆسیەیانە."

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن