هەواڵ

یاریزانێکی کۆپا ئەمەریکا هەڕەشەی کوشتنی لێدەکرێت

11:48 - 02/07/2019 118 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"


یولیام تیسێیۆی یاریزانی کۆلۆمبیا دوای لەدەستدانی لێدانە سزاکەی لە دژی چیلی لە کۆپا ئەمەریکادا، چەندین هەڕەشەی کوشتنی لێدەکرێت.

 

باوکی یاریزانی ناوبراو رایگەیاند کە خانەوادەکەیان چەندین هەڕەشە و مەترسییان لەسەرە دوای ئەوەی کوڕەکەی لێدانی سزاکەی لەدەستدا و بوە هۆی دەرکردنی هەڵبژاردەی کۆلۆمبیا لە خولی چارەکی کۆتایی کۆپا ئەمەریکا.

 

راشیگەیاند: "تەنها کوڕەکەم وێرایی پێنجەم لێدانی سزا لێبدات، بەڵام خەڵکی دەبێت بزانێت ئەمە تەنها یاری تۆپی پێیە هەموو شتێک تێیدا روودەدات."

 

ئەم هەڕەشانەش روداوەکەی ئەندرێس ئێسکۆباری وەبیری وەرزشدۆستان هێنایەوە کاتێک لە جامی جیهانی (1994) بەرامبەر ئەمەریکا گۆڵێکی بەهەڵە لە دژی خۆیاندا تۆمارکرد و بوە هۆی دەرکردنی هەڵبژاردەکەی و پاشان کوشتنی ئەو یاریزانەکە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن