هەواڵ

یاریزانێک ریزەکانی بەرشەلۆنەی جێهێشت

09:36 - 01/07/2019 187 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

 

یانەی بەرشەلۆنە رایگەیاند دێنیس سوارێز ریزی یانەکەی بەرەو یانەی سێلتافیگۆ بەجێهێشت.

 

یانەی بەرشەلۆنە لە وێبسایتی فەرمی خۆی رایگەیاند دێنێس سوارێزی یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەکەیان بە بڕی (13) ملیۆن یۆرۆ و هەتاوەکو ساڵی (2024) روو دەکاتە یانەی سێڵتافیگۆ کە یانەی سەرەتایی کاروانی وەرزی ئەو یاریزانە بوو.

دێنێس سوارێز دوای پەیوەندی کردنی بەریزەکانی بلاوگرانە لە ساڵی (2016)، بەشداری لە (71) یاریکردوە و تێیدا 8 گۆڵ و 11 گۆڵی دروستکردوە.
هاوکات یاریزانی ناوبراو، وەرزی رابردو بەشێوەی خواستن رویکردبوە یانەی ئەرسیناڵ بەڵام بەهۆی پێکانەوە توانی تەنها (95) خولەک بەشداریبکات و ئەمەش وای لە یانە ئینگلیزییەکە کرد پاشکەزببێتەوە لە کڕینی.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن