هەواڵ

ئێرینا شایک: حەزدەکەم وەک نمایشکاری جلوبەرگ دەرکەوم!

08:55 - 26/06/2019 82 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

 

ئێرینا شایک یەکێکە لە خانمە ئەکتەرە بەناوبانگەکانی جیهان، بە ڕەگەز ڕوسییە و خاوەنی دەیان خەڵاتی بەناوبانگی سینەمایە ، لە ساڵی 2010-2015 خۆشەویست و هاوڕێی ئەستێرەی تۆپی پێ، کریستیان ڕۆناڵدۆ بووە، لە ئێستادا خۆشەویستی ئەکتەری ئەمەریکی برادلی کوبرە.

 

 هەرچەندە سەرەتا شایک، لە دنیای جلوبەرگ و ڕیکلامەوە هاتە دنیای سینەما، بەڵام لە نوێترین ڕیکلامیی بۆ کۆمپانیایەکی ئەمەریکیی تایبەت بە جلوبەرگی خانمان، ئەم خانمە ئەکتەرە دەڵێت “حەزدەکەم لە چاوی کامێرای میدیاکارانەوە، وەک نمایشکارێک بۆ ڕیکلام دەرکەوم، نەک وەک ئەکتەرێکی سینەمایی!

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن