هەواڵ

باوەڵ

08:44 - 26/06/2019 32 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

 

(باوەڵ، کەرەستەیەکی دروستکراوی کۆنی کوردە، بەکارهێنراوە بۆ هەڵگرتنی جلوبەرگ‌و کەرەستەی زیادەو پاراستنی. ئێمەش هەموو هەفتەیەک، بەسەرهاتێکی کۆن، پەندو رووداوێک، لەناو “باوەڵ”ی مێژووی کورد، هەڵدەبژێرین و لەم گۆشەیەدا بڵاوی دەکەینەوە.)

 

حەزرەتی کاک ئەحمەدی شیخ ئەو مەکتوبانەی بەپێی ئوسووڵی ئەو رۆژه به فارسی نووسیوە. لەبەرئەوه ئەمڕۆ له کوردستانا کەڵکێکی ئەوتۆیان لێ وەرناگیرێ. بەداخەوه هەموویان لەبەردەست نین، ئەوەشی هەیە بەتێپەڕی ساڵ ئەڕزێ و مشک و مورانه ئەیخوا یا له کارەساتێکی رۆژگارا لەناوئەچێ. بەڵام پاش هەوڵ و تەقالایەکی زۆر خوا یارمەتی دام لای حاجی شێخ ئیبراهیمی قادرکەرەم دوو بەرگ مەکتوباتم دەسگیر بوو، جگه لەو چەند مەکتوبەی لەسەر ئەرکی خوالێخۆش بوو شێخ مەحموودی حەفید له چاپ دراون.

 

ئەمانه به تێکڕایی پەنجاو پێنج مەکتووبن و له 1975ی میلادی دا نووسیومنەوەو راستم کردنەوەو پوختەم کردن و وەرمگێڕانه سەر کوردی و ئێستاش به ریز دەستم کرد به له چاپ دانیان



سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن