هەواڵ

قەڵای هەولێر دەبرێتە ئەڵمانیا

02:12 - 13/06/2019 257 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

لە فیستیڤاڵی کولتووریی لودڤیگس هافن، شانبەشانی چالاکیی شانۆیی و مۆزیک و سەما، پێشانگەی فۆتۆگرافیش، بۆ فۆتۆگرافەرێکی کورد دەکرێتەوە.

یوسف مەنتیک، لە ئەڵمانیاوە بۆ “کولتووری زەمەن” وتی: (من بە پێشانگایەکی فۆتۆگرافیی، قەڵای هەولێر، بەشداری ئەم فیستیڤاڵەم کردووە، کە فێستیڤاڵێکی کولتووریی ساڵانەی نێونەتەوەییە، بەرهەمی شانۆی شەقام و فلیمی سینەمایی و پێشانگەی شێوەکاریی و فۆتۆگراف و کۆڕو سیمیناری تێدا سازدەکرێت. منیش بە پێشانگەیەکی فۆتۆگرافی قەڵای هەولێرو سیمینارێک لەسەر قەڵا، بەشداری لە فیستیڤاڵەکەدا دەکەم).


سەبارەت بە کاتی فیستیڤاڵەکە، مەنتیک وتی: (هەفتەی داهاتوو فیستیڤاڵەکە دەستپێدەکات و بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەوام دەبێت).

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن