هەواڵ

وادەی دەستپێکردنەوەی ڕاوە ماسی ڕاگەیەندرا

01:01 - 13/06/2019 319 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"


بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی وادەی دەستپێکردنەوەی ڕاوەماسی ڕاگەیاند.

هێمن كەمەرخان ئەفەندی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی  "لە بەرواری 15\6ەوە ڕاوكردنی ماسی ئاسایی دەبێتەوە، بەڵام بەپێی ڕێنماییەكانی پۆلیسی دارستان".

ڕاشیگەیاند، لەهەموو حاڵێكدا نابێت شاشی تۆڕ لە 8 سانتیم مەتر كەمتربێت و بە قولاپ ڕاوكردن ئاساییە، بەڵام بە كارەبا و ژەهر قەدەغەیە.

ڕوونیشیکردەوە، لەماوەی سێ مانگی ڕابردوودا، كە ڕاوەماسی قەدەغە بووە، 83 هاووڵاتی دەستگیركراون، بەڵام ساڵی ڕابردوو 109 هاوڵاتی دەستگیركراون، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە، هەوڵەكانیان بۆ كەمكردنەوەی ڕاوەماسی لە وەرزی قەدەغەدا سەركەوتوو بوون.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن