هەواڵ

وەزارەتی کارەبا کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای دیاریکرد

11:44 - 13/06/2019 4303 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند لەناوەڕاستی مانگی حوزەیران 17-18 کاتژمێر کارەبا دەدرێت بەهاوڵاتیان.


وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند "پاش هەڵسەنگاندی بارودۆخی کارەبا و چۆنیەتی ئیشپێکردنی یەکەکانی وێستگەکانی غازی بەرهەمهێنانی کارەبا و کارۆ ئاوی لەهەردوو بەنداوی دوکان و دەربەندیخان، کە لە ئێستادا بەتێکڕا 3570 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنرێت، بەم بڕە کارەبایە و بەرەچاوکردنی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و هەڵکشانی خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا بۆ 5000 مێگاوات، وەزارەتی کارەبا دەتوانێت لە ناوەراستى ئەم مانگە 17- 18 کاتژمێر کارەبا بدات بە هاوڵاتیان و 6 کاتژمێرەکەی دیکەش لە رێگەی موەلیدەی ئەهلیەوە کارەبا بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەکرێت"

 

وەزارەتی کارەبا  داوا لە هاوڵاتیانیش دەکات هاوکاریان بن لەکەمکردنەوەی زیاد بەکارهێنانی کارەبا، چونکە لە وەرزی هاویندا بارگرانیەکی زۆر دەکەوێتە سەر وێستگە و گۆڕەر و تۆڕەکانی دابەشکردنی کارەبا، بەهۆیەوە زۆرجار بەپێی پێویست ناتوانرێت کارەبا بگەیەنرێتە هەموو هاوبەشانی کارەبا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن