هەواڵ

بڕیار نەبوو رۆمان بنووسم، پاڵەوانەکانم تەنگیان پێهەڵچنیم!

09:31 - 12/06/2019 198 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

ڤینۆس فایەق، لە نێوەندی رۆشنبیریدا وەک خانمە شاعیرو وەرگێڕێک ناسراوە. بەڵام سێ ساڵ لەمەوبەر رۆمانی (تاقانەترین کچی خودا)ی بڵاوکردەوەو ئێستاش رۆمانی دووەمی بەناوی (نزا) ئامادەیە بۆ چاپ.

 

*چۆن بوو بڕیاری رۆماننووسینت دا، خوێنەران تۆیان وەک شاعیر ناسیوە، نەک رۆماننووس؟ 

 

-نە شیعرنووسین و نە رۆماننووسین، ھیچیان بە بڕیار نایەت، من بڕیارم نەبوو رۆمان بنووسم، دەقەکەم بڕیاری لێدا. پاڵەوانێک بەدوای ژیاندا دەگەڕا. پاڵەوانێک لە وشە، لە پەڕەیەکی سپی دەگەڕا.. بیرۆکەی پاڵەوانێک بوو تەنگی پێ ھەڵچنیم و دەستم بە نووسینی کرد.” (ڤینۆس فایەق وا دەڵێت.)

 

لەبارەی کەشی گشتی و چیرۆکی گێڕانەوەی رۆمانە نوێکەی، ئەم خانمە، بۆ “کولتووری زەمەن” دەڵێت: “لە رۆمانی “نزا” دا، چیرۆکێکی خۆشەویستی ئازایانەو سەرکێشانەی هەیە، لەگەڵ کەمێک مێژوو، ئەم رۆمانە نوێیەم و رۆمانی پێشترم، “تاقانەترین کچی خودا” لەخاڵێکدا لە یەک دەچن، ئەویش فاکتەری زەمەنە. لە ھەردوو رۆمانەکاندا

زەمەن بە شێوەیەک بەیەکدا چوون، چونکە حەزم بەوە نیە، زەمەن لە چوارچێوەی گێڕانەوەی ناو رۆماندا هەڕەمی بێت بەدوای یەکدا، وا ھەست ئەکەم بەو شێوەیە، خوێنەر بەجۆرێک لە جۆرەکان بێزار دەکات”.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن