هەواڵ

کتێبێک لەسەر حەسەن زیرەک بڵاودەکرێتەوە

08:13 - 12/06/2019 159 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

کتێبێک بە ناونیشانی (حەسەن زیرەك.. چریكەیەك بۆ شادی) کە لە نوسینی کۆمەڵێک نوسەرە بڵاودەکرێتەوە.

 

مەریوان مسعود، سەرپەرشتیاری کتێبەکە بە دیجیتاڵ میدیای "زەمەن"ی ڕاگەیاند "كتێبی (حەسەن زیرەك.. چریكەیەك بۆ شادی)، كە یەكێك لە پرۆژە گەورەكانی ژیانم و ئامادەكردن و سەرپەرشتی لەلایەن بەندەوەیە، یەكێكە  لە سەرچاوە پڕ زانیارییەكان لەسەر زیرەك... 1080 لاپەڕەی قەبارە گەورەو بەچاپێكی ناوازەو موجەلد دەرچووە... و لەسەر ئەرکی ھاوڕێی بەڕێزم د.ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی چاپکراوە".

 

وتیشی "هەموو بانگهێشت دەكەم لە یادی حەسەن زیرەك لە سەعات 6ی ئێوارەی رۆژی 26/6/2019 لەناو جەرگەی سەرای سلێمانی ئامادەبن و نوسخەی خۆیان بەدەست بێنن"

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن