هەواڵ

پەرلەمانی کوردستان لەسەر پەخشنەکردنی ئەی ڕەقیب هاتە دەنگ

07:56 - 12/06/2019 1309 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

پەرلەمانی کوردستان لەسەر ‌ په‌خشنه‌كردنی سروودى نیشتیمانیى عێراق و مارشى نه‌ته‌وه‌یى (ئه‌ى ره‌قیب)، لە دانیشتنی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانیدا هاتەدەنگ.


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە "سه‌باره‌ت به‌ په‌خشنه‌كردنی سروودى نیشتیمانیى عێراق و مارشى نه‌ته‌وه‌یى (ئه‌ى ره‌قیب)، له‌ دانیشتنی ژماره‌ (7)ى ئاسایی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ رۆژی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ له‌ رێكه‌وتی 2019/6/10 له‌ هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵا له‌ شارى هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو".

لەو ڕاگەیەندراوەدا کە وێنەیەکی دەست دیجیتاڵ میدیای زەمەن کەوتەوە هاتووە " وه‌ك عورفێكی په‌رله‌مانی مارشى نه‌ته‌وه‌یى ته‌نیا له‌كاتى كردنه‌وه‌ى وه‌رزى گرێدانى په‌رله‌مان په‌خش كراوه‌ و له‌ دانیشتنه‌ ئاساییه‌كانى تردا په‌خش ناكرێت، دانیشتی ژماره‌ (7)یش دانیشتنێكی ئاسایی بووه‌ و دانیشتنى كردنه‌وه‌ى وه‌رزی گرێدانی په‌رله‌مان نه‌بووه‌، بۆیه‌ په‌خش نه‌كراوه‌".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن