هەواڵ

بازرگانێکی مادەی هۆشبەر دەستگیرکرا

05:44 - 12/06/2019 161 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر کە خەڵکی شاری موسڵە، لە هەولێر دەستگیرکرا.

ئاسایشی هەولێر لەبارەی دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "تۆمەتبارەکە ناوی (ا. غ. ج. م.)ـە و لەکاتی دەستگیرکردنیدا چوار كلیۆ‌ و 100 گرام ماددەی هۆشبەری لەجۆری هیرۆیین پێبووە".

ڕوونیشکراوەتەوە "ئەو بازرگانە خەڵكی شاری موسڵە لە 28-5-2019 لە هەولێر دەستگیركراوە. ئەو بازرگانە ماددە هۆشبەرەکەی لە شاری موسڵەوە بۆ هەولێر هێناوە".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن