هەواڵ

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی ٢٢ تۆمەتباری راگەیاند

10:38 - 12/06/2019 171 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، مەفرەزەکانی بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین 22 تۆمەتباریان به‌تۆمه‌تی‌ ئه‌نجامدانی‌ چه‌ند تاوانێكی‌ جۆراوجۆر دەستگیركردووە.

 

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلیمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، لەماوەی 10 ڕۆژی ڕابردودا مەفرەزەکانی بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین 22 تۆمەتباریان دەستگیركردووە به‌تۆمه‌تی‌ ئه‌نجامدانی‌ چه‌ند تاوانێكی‌ جۆراوجۆر كە بەشێكی زۆر لەو تۆمەتبارانە زیادەڕۆییان كردۆتە سەر موڵك‌و ماڵی گشتی و لە ئێستادا سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كان به‌پێی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر راگیراوان.

بە پێی راگەیەندراوەکەی پۆلیس بە پێی بڕیاری دادوەر تۆمەتبارەکان بەم یاسایانە راگیراون: 

 


- دو تۆمەتبار دەستگیركراون بەپێی ماددەی 31-406 كە تۆمەتباران تەقەیان لەهاوڵاتیان كردووەو دەستیشگیراوە بەسەر چەكی بەكارهاتودا.

 

- تۆمەتبارێك دەستگیركراوە بەپێی ماددەی 3-21ی چەك، دەستیشگیراوە بەسەر چەكەكەیدا.

 

- دو تۆمەتبار دەستگیركراون بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عێراقی كە تۆمەتباران هەستاون بەفێڵكردن لەهاوڵاتیان‌و پارەو كەلوپەلیان لێسەندون.

 

- تۆمەتبارێك دەستگیركراوە بەپێی ماددەی 2ی خراپ بەكار هێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیکردن.

 

- دە تۆمەتبار دەستگیركراون كە زیادەڕۆییان كردۆتە سەر موڵك‌و ماڵی گشتی.

 

-شەش تۆمەتباری تر دەستگیركراون بەپێی چەند ماددەیەكی تر لەیاسای سزادان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن