هەواڵ

نرخی نەوت زیاتر دابەزی

08:53 - 12/06/2019 134 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

 

نرخی نەوت جارێکی تر دابەزینی بەخۆیەوە بینی و ئەمڕۆ یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٦١ دۆلار و ٢٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

 


ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا دابەزینی بەخۆیەوە بینی و یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٦١ دۆلار و ٢٤ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، لە کاتێکدا دوێنی، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٦٢ دۆلار و ٥٨ سەنت بوو.

 


هاوکات ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە ٥٢ دۆلار و ٣٢ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتیکدا دوێنێ، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە ٥٣دۆلار و ٧٠ سەنت بوو.

 


بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەستە بە ئاستی بەرهەمهینانی نەوتی بەردین لە لایەن ئەمریکا و کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە لایەن وڵاتانی ئۆپیک، هاوکات گرژییەکانی وڵاتانی رۆژهەڵات و دۆخی فەنزویڵا و سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران هۆکارن بۆ کاریگەری خستنە سەر نەوت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن