هەواڵ

کامەران وریا قانع: کێشەی یەکێتی ئەوەیە ناتوانێت قەناعەت بکات خەڵکی سلێمانی جێیانهێشتووە

11:11 - 11/06/2019 589 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

نوسەرێکی کورد باس لەو هێرشانە دەکات کە دەکرێتە سەر بزووتنەوەی گۆڕان و ڕایگەیاند واز له‌ گۆڕان بێنن، ئه‌و رێگایه‌كى هه‌ڵبژاردوه‌و ته‌حمولى هه‌موو ئه‌نجامه‌كانى ده‌كات.

 

کامەران وریا قانیع، لە میانی وتارێکیدا بە ناونیشانی"چیتان له‌ گۆڕان ده‌وێت؟" نوسیوتی "ئه‌مه‌ چ له‌عه‌نتێكه‌ به‌رۆكى ئه‌م بزووتنه‌وه‌ى گرتوه‌؟ ئه‌وه‌ى هه‌ڵده‌سى و داده‌نیشێ بۆ پاكردنه‌وه‌ى خۆى ره‌جمێكى ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ ده‌كات؟ وه‌كو ئه‌وه‌ى هه‌موو سه‌رچاوه‌ى خراپى و گه‌نده‌ڵى ئه‌م هه‌رێمه‌ به‌ په‌نجه‌ره‌كانى گۆڕان تێپه‌ریوه‌.

 

ئەو نوسەرەی کورد هەروەها نوسویەتی"چیتان ده‌وێت له‌ گۆڕان ؟ تاكو ئۆپۆسزیۆنى سه‌ره‌كى و راسته‌قینه‌ بوو، هه‌مووتان له‌ ناوه‌راستى رێگاكه‌ به‌جێتان هێشت، به‌رده‌وام ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌تان به‌ سه‌رچاوه‌ى تێكچووى دۆخه‌كه‌و و دروست كردنى ئاژاوه‌ تۆمه‌تبار ده‌كرد.كاتێك ئه‌ندامه‌كانى به‌ سێ مانگ و چوار مانگ مووچه‌یان نه‌بوو،كاتێك ژووره‌كان پاره‌ى ئاوكڕینشیان نه‌بوو ده‌تانوت سیاسه‌ت به‌ گیرفانى به‌تاڵ ناكرێت، كاتێك ئه‌م حزبه‌ بیرێك له‌ دۆخى خۆى ده‌كاته‌وه‌و ده‌یه‌وێت هه‌ناسه‌یه‌ك به‌خۆیدا بێنێته‌وه‌و به‌ ئاشكرا رایگه‌یاندوه‌  ده‌چێته‌ حكومه‌ته‌وه‌ ،هه‌موو به‌  پیاوى پارتیتان تۆمه‌تبار كرد"

دەشڵێت "كێشه‌ى یه‌كیه‌تى ئه‌وه‌یه‌ ناتوانێ قه‌ناعه‌ت به‌ خۆى بكات كه‌ خه‌ڵكى سنورى پارێزگاى سلێمانى ئه‌ویان به‌جێهیشتوه‌، ئه‌گه‌ر گۆرانیش نه‌بێت زه‌حمه‌ته‌ ئه‌و حزبه‌ جارێكى تر رۆژانى زێرینى له‌م ناوچه‌یه‌ دووباره‌ بكاته‌وه‌، یه‌كیه‌تى با مێژووى پارتى و شوعیه‌كانى ئه‌م شاره‌ بخوێنێته‌وه‌ ( بێگومان ئه‌مه‌ بۆ گۆرانیش راسته‌، پێویسته‌ به‌ وردى كار له‌سه‌رى  بكات) سه‌رده‌مانێك له‌م شاره‌ پارتى یاخود شوعی نه‌بویتایه‌ عه‌یبێكى گه‌وره‌ بوو، به‌ڵام دواجار ئه‌م شاره‌ بۆ یه‌كجارى ئه‌وانى به‌جێهێشت."

لە بەشی بیروڕای دیجیتاڵ میدیای زەمەن دەقی وتارەکە بخوێنەرەوە                

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن