هەواڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵا وادەی وەرگرتنی لە زانکۆکان ڕاگەیاند

06:29 - 11/06/2019 366 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"


وەزارەتی خوێندنی باڵاو  توێژینەوەی زانستی عێراق بڕیاریدا ماوەی وەرگرتنی خوێندکاران بۆ خوێندنی باڵا لە ناوخۆی عێراق درێژ بکاتەوە.


بەڕێوەبەری گشتی بۆ توێژینەوە و گەشەپێدان، ‌غەسان حەمید عەبدولمەجید لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند :وەزیری خوێندنی باڵا قوسەی سوهەیل بڕیاریداوە ماوەی پێشکەشکردن بۆ خوێندنی باڵا لە زانکۆکانی عێراق درێژ بکاتەوە، بە هۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆر خوێندکار دەیانەوێت خوێندنی باڵا لە زانکۆکانی عێراق تەواو بکەن.


ناوبراو ڕاشیگەیاند، بە شێوەیەکی ئەلکترۆنی دەرگای پێشکەشکردن لەمڕۆ سێشەممەوە تا کاتژمێر ١٢ی شەوی ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩ کراوە دەبێت بۆ ئەوەی خوێندکاران داواکارییەکانیان پێشکەش بکەن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن