هەواڵ

هۆشداری بە هاوڵاتیانی ئەم ناوچەیەی هەرێم دەدرێت

05:26 - 11/06/2019 1788 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ڕاپەڕین هۆشداری دەداتە ئەو ماڵانەی پێوەری ئاویان نەبەستووە گەرنەیبەستن 100 هەزار دینار غەرامە دەكرێن.

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ڕاپەڕین ڕایگەیاند “ئاگادارتان دەكەینەوە لە بەرواری (1-7-2019) دەست دەكرێت بە خوێندنەوەی پێوەری ئاو لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین، بۆیە هەر هاووڵاتیەك پێوەری ئاوی نەبەستوە داواكارین پێوەر ببەستێت”.

 

ڕوونیشکراوەتەوە، هەر هاووڵاتیەك پێوەری ئاو نەبەستێت تا ئەو بەروارەی دیاریكراوە ئەوا كرێی ئاوی مانگانە ١٠٠ هەزار دیناری بۆ دێتەوە.

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ڕاپەڕین داواشی لە هاووڵاتیان كردووە بۆ وەرگرتنی هەر زانیارییەك پەیوەندی بكەن بەم ژمارە مۆبایلەوە: ٠٧٥٠٧٢٦٩٥٠١

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن