هەواڵ

ژنێک بە کوژراوی دۆزرایەوە

05:18 - 11/06/2019 690 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

پۆلیسی رواندز رایگەیاند، تەرمی ئافرەتێکی تەمەن ٧٥ ساڵیان بە کوژراوی دۆزیوەتەوە.


بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی رواندز ڕایگەیاند دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ئاگادارکراون لە بوونی تەرمێک لە یەکێک لە گەڕەکەکانی رواندز، دوای گەیشتنی پۆلیس بە شوێنی رووداوەکە، تەرمی ئافرەتێکی تەمەن ٧٥ ساڵ لەناو ماڵەکەی خۆیدا دۆزراوەتەوە.

 

بە گوێرەی زانیارییەکان لە لێکۆڵینەوەی سەرەتایی پۆلیسدا دەرکەوتووە کە "ئافرەتەکە کوژراوە و دەموچاوی شێوێنراوە."

 

پۆلیس ڕاشیگەیاندووە، بۆ زانینی راستی و دروستیی هۆکاری مردنەکەی، تەرمی ئەو ئافرەتە رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن